كوردى

راگرتنی گەشتەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی بەردەوامە

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو – هەولێر

گەشتەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی لە ئێوارەی دوێنێوە بەهۆی تەم ‌و خراپیی كەشوهەواوە راگیراون و، تائێستاش دەستیان پێنەکردووەتەوە.

تاهیر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، “راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان بەهۆی خراپی كەشوهەواوە لە دوێنێوە (11-12-2018) بەردەوامی هەیە، هەتاوەكو دۆخی كەشوهەوا ئاسایی نەبێتەوە، دەستناکرێتەوە بە گەشتەكان”.

بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی جەخت دەکاتەوە لەوەی؛ بەهۆی خراپی كەشوهەواوە، لە دوێنێوە سێ‌ گەشتی فڕۆكەخانەكە ئەنجامنەدراون، گوتیشی “پێشبینی دەكرێت هەر ئەمڕۆ دۆخەكە ئاسایی ببێتەوە و گەشتەكان دەستپێبكەنەوە”.

ئەو تەمومژەی ئاسمانی هەرێمی كوردستان و پارێزگای سلێمانی گرتووەتەوە، بووەتە هۆی كەمبوونەوەی مەودای بینین، ئەوەش وایكرد فڕۆكەخانەی سلێمانی لە ئێوارەی رۆژی دووشەممەوە گەشتەكانی بووەستێنێت.

 

پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك