كوردى

بەوێنە.. شانۆگەریی (گوچێکەکانم قسە دەکەن) نمایش کرا

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

ئێوارەی دوێنێ دووشەممە 10/12/2018، لە ھۆڵی پێشەوا لە ھەولێر، شانۆگەریی (گوێچەکانم قسە دەکەن) بە ئامادەبوونی چەندین ھونەرمەند و جەماوەرانی شانۆ، نمایش کرا.

کارۆخ ئیبراھیم حەکیم، کاری نووسین و دەرھێنانی بۆ ئەو شانۆگەرییە کردووە، ھەروەھا ھونەرمەند گۆران ساڵح و سێبەر ئیبراھیم حەکیم، ڕۆڵی سەرەکییان لە شانۆگەرییەدا ھەبوو.

گۆران ساڵح ئەگەرچی 12 ساڵە وازی لە کاری شانۆگەری ھێناوە، بۆ ئەو شانۆگەرییە ستایلی خۆی بە تەواوی گۆڕی بوو، ھەروەھا لەلایەن ئامادەبوانەوە دەستخۆشییەکی زۆری لێ کرا.

کارۆخ ئیبراھیم بڕیاری داوە دوای ئەو شانۆگەرییە، چەند ساڵێک کارەکانی بووەستێنێت و پێشتریش ڕای گەیاندبوو، ئەم کارە دوا کاری شانۆیەتی، سێبەر کە لەم کارەدا ڕۆڵی سەرەکی ھەبوو، خوشکی کارۆخە و کچی ئیبراھیم حەکیم، ھونەرمەندی بەناوبانگی کوردە.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك