كوردى

تایبەتمەندیی نامەی دەنگی بۆ ئینستاگرام زیاد دەکرێت

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

بەرپرسانی تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام)، تایبەتمەندیی ناردنی نامەی دەنگییان بۆ تۆڕەکەیان زیاد کرد.

شەوی ڕابردوو 10/12/2018، میدیا تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان بڵاویان کردەوە، کە بەرپرسانی ئینستاگرام ئاشکرایان کردووە، لەمەودوا بەکارھێنەرانی ئینستاگرام دەتوانن نامەی دەنگی لە ڕێگەی (نامە ڕاستەوخۆکان – Direct Messages) بۆ یەکدی بنێرن.

بۆ بەدەستھێنانی ئەو تایبەتمەندییە نوێیەی ئینستاگرام، پێویستە پڕۆگرامەکە لەنێو مۆبایلەکەتدا، نوێ (Update) بکەیتەوە.

ئینستاگرام لە ساڵی 2010دا کارا کرا، کۆمپانیای (فەیسبووک)ی ئەمریکی خاوەنیەتی، ئێستا بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە، ھەروەھا ڕکابەری لەگەڵ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دیکەدا دەکات.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك