كوردى

 نەتەوە یەکگرتووەکان جاڕنامەی جیهانیی کۆچی بڵاو کردەوە

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

“نزیکەی 85٪ی وڵاتانی ئەندام واژۆیان کردووە”

سەرەڕای دژایەتیی ئەمریکا هەندێ وڵاتانی دیکە دوێنی دووشەممە نەتەوە یەکگرتووەکان، جاڕەنامەی جیهانیی کۆچی بڵاو کردەوە و نزیکەی 85٪ی وڵاتانی ئەندام، پەیمانی جیهانیی کۆچیان واژۆ کرد.

 

جاڕنامەی جیهانیی کۆچ کەلە کۆنفرانسی کۆچ لە مەراکش لەلایەن ئەنتۆنیۆ گۆترێس سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ڕاگەیەندرا، لە گوتەیەکدا ئاشکرای کرد: “ئامانج لەم جاڕنامەیە گەرەنتی، پاراستنو  دابینکردنی دیاردەی کۆچە لە ئاستی جیهاندا، چونکە کۆچی نایاسایی لە ئاستی جیهاندا تێچوویەکی ترسناکی مرۆیی لێ کەوتووەتەوە.

 

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی (ئەسەوشیەیتێدپرێس) ئەم جاڕنامەیە بۆ لێکدانەوەی هەوڵەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانە بۆ بەرەنگاربوونەوەی دیاردە و قەیرانی کۆچی نایاسایی، چونکە قاچاخی مرۆڤ بووەتە بازرگانییەکی گەورە و مەترسیدار لە ئاستی جیهاندا.

 

سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاشی گەیاندووە: “کۆچی نایاسایی تێچوویەکی ترسناکی لە ئاستی جیهاندا هەبووە. هەزاران کەس ساڵانە بەهۆی کۆچی نایاسایی و ڕێگە مەترسیدارەکانی بیابان و دەریا و ڕووبارەکان، گیانیان لەدەست دەدەن و ژیانی زۆرێک لە مرۆڤە بێدەرەتانەکان لە دەستی قاچاخچیانی مرۆڤ دایە”.

 

ئەنتۆنیۆ گۆترسێ ڕاشی گەیاندووە: “لە ساڵی 2000ەوە تا ئێستا زیاتر لە 60 هەزار کۆچبەر لە کاتی سەفەر و هەڵاتن لە جەنگ و لەپێناو گەیشتن بە ژیانێکی ئاسوودە گیانیان لەدەست داوە کە ئەمە شەرمەزارییەکی گشتی و جیهانییە”.

 

بەپێی ئەو جاڕنامەیەی نەتەوە یەکگرتووەکان کە نزیکەی 85٪ی وڵاتانی ئەندام واژۆیان کردووە، جێبەجێکردنی بۆ هەموو وڵاتان پێویست نییە، بەڵام ئەمە یەکەم بەڵگەی یاسایی و گرنگی جیهانییە بۆ چاودێری و سنوورداکردنی کۆچبەری لە ئاستی جیهاندا.

 

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك