كوردى

رێباز حەملان: ساڵی داھاتوو ھەرێمی کوردستان لە ڕووی داراییەوە ھەنگاوی زۆرباش دەنێت

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

”مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ پاشەکەوت ناکرێت“

وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان چارەنووسی مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستانی ئاشکرا کرد. جەختیشی کردەوە کە ساڵی داھاتوو ھەرێمی کوردستان لە ڕووی داراییەوە ھەنگاوی زۆرباش دەنێت.

رێباز حەملان، وەزیری دارایی لە پرێس کۆنفرانسێکدا ئاشکرای کرد کە مووچەی ھەر سێ مانگی (١٠ و ١١ و ١٢)ی فەرمانبەران پاشەکەوت ناکرێت و مانگانە ھەر ٣٠ رۆژ جارێک مووچە دابەش دەکرێت.

ئەوەشی ڕوون کردەوە کە فواد حوسێن، وەزیری دارایی عێراق لەگەڵ ھەرێمی کوردستاندا ڕۆڵێکی باشی ھەیە و لێکنزیکبوونەوەیەکی باش ھەیە لە نێوان عێراق و ھەرێمی کوردستان، بۆیە ھیوایان ھەیە ”ئەگەر ١٠٠٪ کێشەی مووچە چارەسەر نەکرێت، ھیوا ھەیە کە بە شێوەیەک بێت کە ٣٠ رۆژ جارێک بەردەوام بین لە دابەشکردنی مووچە و ئیستحقاقەکان“.

وەزیری دارایی و ئابووریی ھەرێمی کوردستان باسی لەوە کرد کە ”ھەوڵێکی زۆر دراوە بۆ ئەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان قەرزەکانی بداتەوە و ئێمە بەردەوامین و کاری زۆر باشمان لە ڕێگەی بانکی ناوەندییەوە بۆ دانەوەی قەرزی بانکە ئەھلییەکانیش کردووە“.
لەبارەی پاشەکەوتی مووچەوە، ڕێباز حەملان ڕای گەیاند: ”پاشەکەوتی مووچە لە یاسای چاکسازیدا کە نێردراوەتە پەرلەمان، شایستەکانی فەرمانبەران دیاری کراوە کە پاشەکەوتی مووچە چی بەسەر دێت و چۆنیش دەدرێتەوە، داوا لە پەرلەمانی کوردستان دەکەین لەم خولەدا یەکلای بکەینەوە“.

وەزیری دارایی نەیشاردەوە کە حکوومەتی عێراق بۆ پێدانی ئەو ٣١٧ ملیارەی رەزامەندی دەربڕیبوو مانگانە بیداتە ھەرێمی کوردستان، لە مانگی ٤ی ٢٠١٨ەوە بڕیارەکەی دەرکردووە، مانگەکانی ١ و ٢ و ٣ی ساڵی ٢٠١٨یان نەناردووە، بۆیە بە نووسراو داوایان لە وەزارەتی دارایی عێراق کردووە، ئەو پارەیە بۆ ھەرێمی کوردستان بنێرن.

لە کۆتاییشدا گوتی: ”ساڵی داھاتوو ھەرێمی کوردستان لە ڕووی داراییەوە ھەنگاوی زۆر باش دەنێت“.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك