كوردى

ئامێری پێشكه‌وتوو له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانی قه‌یسه‌ریی كه‌ركوك به‌كارده‌هێنرێت

كركوك الان kirkuknow
مصدر الخبر / كركوك الان kirkuknow

December 11, 2018 at 10:45 am

كه‌ركوك، 27ی تشرینی دوه‌می 2018، بازاڕی قه‌یسه‌ری گڕیگرت و ته‌واوی دوكانه‌كانی سوتان فۆتۆ: كاروان ساڵحی

كه‌ركوك ناو – كه‌ركوك

له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانی سوتانی قه‌یسه‌ریی كه‌ركوك، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ئامێری پێشكه‌وتوو به‌كارده‌هێنن و بڕیاره‌ بۆ زانینی ورده‌كاریی زیاتر له‌ باره‌ی روداوه‌كه‌وه‌، نمونه‌ی به‌ڵگه‌كانی ره‌وانه‌ی به‌غدا بكرێن.

كاتژمێر 11:25 خوله‌كی شه‌وی رابردو 26ی تشرینی دووه‌م، بازاڕی قه‌یسه‌ری كه‌ركوك له ‌ناوه‌ندی شاری كه‌ركوك گڕیگرت و به‌هۆیه‌وه‌ سه‌دان دوكان سوتان، تائێستاش به‌دواداچونی لیژنه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ به‌رده‌وامی هه‌یه.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراقی كه‌ ئه‌ندامه‌ له‌ لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ سوتانی بازاڕه‌كه‌ به‌ (كه‌ركوك ناو)ی وت “وه‌زاره‌ت ئامێری پێشكه‌وتوو بۆ ئاشكراكردنی هۆكاری روداوه‌كه‌وه‌ به‌كارده‌هێنێت و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌شێوه‌یه‌ی زۆر ورد ئه‌نجامده‌درێن”.

له‌ ئاگره‌ی قه‌یسه‌ریی كه‌ركوك، هیچ مادده‌یه‌كی سوتێنه‌ر به‌كارنه‌هێنراوه‌ و هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه‌ بۆ شۆرتی كاره‌با، ئه‌وه‌ش له‌ دوكانه‌كانی جونكارییه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌، به‌پێی ئه‌نجامی سه‌ره‌تایی لێكۆڵینه‌وه‌كان و دوای وه‌رگرتنی وته‌ی پاسه‌وانانی بازاڕه‌كه‌.

عه‌مید ئه‌فراسیاو كامیل، وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی پۆلیسی كه‌ركوك به‌ (كه‌ركوك ناو)ی وت “لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ سوتانی بازاڕی قه‌یسه‌ری به‌رده‌وامه‌ تا گه‌یشتن به‌ سه‌ره‌داوی روداوه‌كه‌”، هه‌روه‌ها رونیكرده‌وه‌ راگه‌یاندنی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ رۆژانی داهاتودا ده‌بێت له‌رێی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیه‌وه‌.

بازاڕی قه‌یسه‌ری كه‌ركوك، 160 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دروستكراوه‌ و له‌ ساڵی 1983دا نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه‌، سه‌دان دوكان و كۆگای تێدایه‌، حه‌وت ده‌رگای هه‌یه‌ و له‌سه‌ر روبه‌روی دوو هه‌زار مه‌تر چوارگۆشه‌ بنیاتنراوه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ لیژنه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئیداره‌ی كه‌ركوك به‌ (كه‌ركوك ناو)ی وت “لیكۆڵینه‌وه‌كان كاتی زیاتری ده‌وێت، چونكه‌ لیژنه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ نمونه‌یان له‌ سوتانی بازاڕه‌كه‌ و به‌ڵگه‌كان ره‌وانه‌ی به‌غدا كراون”.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه‌ به‌پێی ئه‌نجامی سه‌ره‌تایی لێكۆڵینه‌وه‌كان ته‌نیا گه‌یشتون به‌وه‌ی هۆكاری ئاگره‌كه‌ شۆرتی كاره‌با بووه‌.

دوكاندارانی قه‌یسه‌ری كه‌ركوك، له‌ سه‌روبه‌ندی روداوه‌كه‌دا و له‌ كاتی لایڤێكی فه‌یسبوكی وێبسایتی (كه‌ركوك ناو)، گومانی خۆیان له‌ هۆكاری ئاگره‌كه‌ و گه‌وره‌بونی ئاگره‌كه‌ نیشاندا.

له‌ بازاڕی قه‌یسه‌ری كه‌ركوك، ده‌یان دوكانی زه‌ره‌نگه‌ری هه‌یه‌، له‌گه‌ڵ فرۆشیارانی جلوبه‌رگ، كه‌ره‌سته‌كانی جوانكاری و شمه‌كی تر، به‌وته‌ی دوكانداران و خه‌مڵاندنه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان زیانه‌كانی ئاگره‌كه‌ له‌ دوو ملیار نزیكبۆته‌وه‌.

رێکخراوێكی توركی ده‌ستیكردووه‌ به‌ نۆژە‌نكردنه‌وه‌ی قه‌یسه‌ریی كه‌ركوك ئه‌وه‌ش “به ‌ده‌ستپێشخه‌ری سه‌رۆك كۆماری توركیا”و به‌ پاره‌ی ئه‌و وڵاته‌، له‌پێناو پاراستنی شوێنه‌واری عوسمانییه‌كان.

له‌ بۆشایی حكومه‌تی خۆجێیداتوركیا له‌ڕێی قه‌یسه‌ری-یه‌وه‌ عوسمانییه‌كان به ‌بیری كه‌ركوك ده‌هێنێته‌وه‌

كه‌ركوك، 27ی تشرینی دوه‌می 2018، بازاڕی قه‌یسه‌ری گڕیگرت و ته‌واوی دوكانه‌كانی سوتان فۆتۆ: كاروان ساڵحی

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , kirkuknow

عن مصدر الخبر

كركوك الان kirkuknow

كركوك الان kirkuknow

أضف تعليقـك