كوردى

بەشی ساڵانەی ئۆتۆمبێل لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران دەكرێتەوە

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

دوای چاوەڕوانییەكی زۆری هاووڵاتییان، بەشی هاتوچۆی ڕاییكردنی مامەڵەی دەركردنی ساڵانە و ژمارەی ئۆتۆمبێل و نوێكردنەوەی ساڵانە و ئاڵوگۆڕی خاوەنداریی ئۆتومبێل، لە شاری سۆران دەكرێتەوە.

 

  عەمید عوسمان محەمەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی سۆران، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “دوای دەرچوونی بریاڕی كردنەوەی بەشی تۆماری ئۆتومبێل لە شاری سۆران، لە چەند مانگی ڕابردوودا بەهۆی نەبوونی شوێنی گونجاو و چەند هۆكارێكی دیكەی هونەری، هەندێ‌ بەربەست دروست ببوون، بەڵام سەرەڕای ئەمەش، لەپێناو ئەوەی ئاسانكاری بۆ شۆفێران و هاووڵاتییانی دەڤەرەكەمان دروست ببێت و لە سۆران مامەڵەكانیان تەواو بكەن، هەوڵەكانمان بەردەوام بوون”.

 

بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی سۆران، گوتیشی: “ئێستا هەوڵی كردنەوەی ئەم بەشەی هاتوچۆ، بە جددی كاری لەسەر دەكرێت و بڕیارە لە ئایندەیەكی نزیكدا بكرێتەوە و بكەوێتە خزمەتی هاووڵاتییان و شۆفێران”.

 

ماوەیەک لەمەوبەر بە بڕیاری وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێم بەشی ساڵانەی ئۆتۆمبێل و ڕاییکردنی مامەڵە و ئاڵوگۆڕی خاوەنداریی ئۆتومبێل لە ئیدارەی گەرمیان خرایە بواری جێبەجێکردنەوە.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك