كوردى

شاندێکی حکوومەتی هەرێم سەردانی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسایان کرد

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

“حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەردەم هەوڵی داوە مافی کەمایەتییەکان بپارێزێت”

دوێنێ دووشەممە١٠/١٢/٢٠١٨ شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسایان کردووە.

 

ئەو شاندەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێکهاتوون لە: “عەلی دۆڵەمەری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پاریس، سامان جەمیل بۆیا”، بەرپرسی مەلەفی کریستیانەکان و ئەندامانی سکرتاریەتی نووسینگەی ڕێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان سەردانی وەزاەرەتی دەرەوەی فەرەنسایان کرد و لەلایەن ئادریان پێنیللی، بەرپرسی کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە فەرەنسا پێشوازییان لێ کرا.

 

کۆبوونەوەکە تایبەت بووە بە باسکردن لەسەر رەوشی عێراق بەتایبەتی پاش هاتنی چەکدارانی داعش و ئەنجامدانی کردەوەی قێزەونی تیرۆریستی دژ بە کەمایەتییە ئایینییەکان. لەم کۆبوونەوەیەدا هەردوولا جەختیان خستەسەر هەماهەنگیی زیاتر لە نێوانیان و هەوڵدان بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی پێکەوەژیان لە عێراق”.

 

 ئەو بابەتانەی کە لەم کۆبوونەوەیەدا باسیان لەسەر کراوە بریتی بوون لە کێشەی کەمایەتییەکان لە عێراق، ماددەی ١٤٠ و جێبەجێکردنی و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کەمایەتییەکان ڕووبەڕووی دەبنەوە.

 

د.دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نیودەوڵەتییەکان لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا تیشکی خستە سەر هەوڵ و کۆششەکانی حکوومەت بۆ پاراستنی ژیانی کەمایەتییە ئاینییەکان و رای گەیاندووە: “حکومەتی هەرێم بە بەردەومی هەوڵی داوە مافی کەمایەتییەکان بپارێزێت و ئەو ئاشتی و پێکەوەژیانەی کە لە کوردستان هەیە، ئەو داتا و بەڵگانەی کە لەبەردەستدان سەلمێنەری ئەمەن”.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك