كوردى

سەرۆک بارزانی: ئافرەتان لە سەروەرییەکانی پێشمەرگەدا جێ دەستیان دیارە

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

سەرۆک بارزانی،  بە بۆنەی 66ـه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە.

 

لە بەشێک لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانیدا کە وێنەیەکیشی بۆ (باسنیوز) نێردراوە، هاوتووە: “یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان هاوشانی رۆڵ و ئه‌ركی گرنگی بۆ چه‌سپاندنی مافی ئافره‌تان، مێژوویه‌كی پڕ له‌ شانازیشی له‌ خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی له ‌سه‌رده‌می شاخ و دوای راپه‌ڕین هه‌بووه‌ و له‌ سه‌روه‌رییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیشدا ڕۆڵ و جێ دەستیان دیارە”.

 

دەقی پەیامەکە:

به‌ناوی خودای گه‌وره‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان سكرتێر و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان

 

به ‌بۆنه‌ی 66ـه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتییه‌كه‌تان یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان پیرۆزبایی گه‌رم ئاراسته‌ی ئێوه‌ و هه‌موو ئه‌ندامانی ڕێكخراوه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تان ده‌كه‌م.

 

یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان هاوشانی رۆڵ و ئه‌ركی گرنگی بۆ چه‌سپاندنی مافی ئافره‌تان، مێژوویه‌كی پڕ له‌ شانازیشی له‌ خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی له ‌سه‌رده‌می شاخ و دوای راپه‌ڕین هه‌بووه‌ و له‌ سه‌روه‌رییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیشدا ڕۆڵ و جێ دەستیان دیارە.

 

دڵنیاین رێكخراوه‌كه‌تان یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان له‌ ئاینده‌دا ده‌بێته‌ به‌شێك له‌ فاكته‌ره‌كانی به‌ره‌وپێشچوونی كۆمه‌ڵگه‌ و كار له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌یه‌كی دروست و خه‌باتێكی سه‌رده‌میانه‌ ده‌كات.

 

دووباره‌ پیرۆزباییتان ئاراسته‌ ده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم

 

 مه‌سعود بارزانی

 

11ـی12ـی2018

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك