كوردى

یوونیسێف: 150 هەزار منداڵی عێراقی بەهۆی سەرماوە گیانیان لە مەترسیدایە

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

سندووقی نێودەوڵەتیی منداڵانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (یوونیسێف)، ئاشکرای کردووە، زیاتر لە 150 هەزار منداڵی عێراقی، بەهۆی هاتنی وەرزی سەرما و نەبوونی پێداویستی، گیانیان لە مەترسیدایە.

 

بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخراوی یوونیسێف، کەلە میدیا جیهانییەکان بڵاو کراوەتەوە، هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی بنەماڵەی ئەو منداڵانە لە شوێنە دووردەستەکانی عێراق و دابینەکردنی جلوبەرگ و پۆشاک و کەلوپەلی گەرمکەرەوە لەم وەرزی سەرمایەدا بەردەوامە و زۆربەیان ئەو کەسانەن کە بەهۆی شەڕ و توندوتیژییەوە ئاوار بوون.

 

لە ڕاپۆرتەکەی سندووقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە: “وەرزی زستانی عێراق سەخت و تاقەتپڕووکێنە، بارینی بارانی زۆر و هەستانی لافاو و لە هەندێ شوێن بەفربارین، پلەکانی گەرمای گەیاندووەتە ژێر سفر و بەشی باکووری ئەو وڵاتە (هەرێمی کوردستان) و مووسڵ و شنگال و کەمپی ئاوارەکان، ژیانیان لە مەترسی دایە. نەبوونی نەوت و کەلوپەلی گەرمکەرەوە و جلوبەرگی زستانە، ژیانی منداڵانی خستووەتە مەترسییەوە”.

 

بەپێی ڕاپۆرتی پێگەی هەواڵی (یونایتێدپرێس) هەستانی لافاو لە هەندێ ناوچەی باشوور، ناوەڕاست و هەرێمی کوردستان، بووەتە هۆی ئەوەی وەرزی زستان بۆ منداڵان وەرزێکی ئەستەم و دژوار بێت و لەوانەیە لە هەمبەر نەخۆشیی سییەکان، هەناسەدان و هەڵامەتدا، تووشی گرفت ببن.

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك