كوردى

ژمارەیەک لە دیوارە کۆنکرێتییەکانی ناوچەی سەوزی بەغدا هەڵگیران

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو – بەغدا

لەگەڵ تێپەڕینی ساڵێک بەسەر راگەیاندنی سەرکەوتن بەسەر داعش، ژمارەیەک لە دیوارە کۆنکرێتییەکان کە چەند ساڵێک بوو بۆ پاراستنی ناوچەی سەوزی بەغدا دانرابقون، هەڵگیران.

هەڵگرتنی ئەم دیوارە ئەمنییانە هاوکات بوو لەگەڵ ساڵرۆژی راگەیاندنی سەرکەوتن بەسەر داعش لە عێراق. بەغداییەکان بە کردنەوەی ئەم ناوچەیە بەڕووی خەڵکی ئاسایی دڵخۆشن و ئاهەنگی خۆشی دەگێڕن.

ژەنەراڵ محەممەد ئەلبەیاتی، فەرماندەی سەربازی لە بەغدا دەڵێ “ناوچەی سەوز ئێستا کراوەتەوە، ئۆتۆمبێلەکان دەپەڕنەوە و هەموومان دڵخۆشین. رۆژێکی مەزنە. لەمڕۆ بەدواوە هیچ دیوارێک نابێت و پێویست بە باج ناکات بۆ ئەوەی بچینە نێو ناوچەی سەوز، هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی وابکەین ئەم شتە رووبدات، هاوکات ناوی ناوچەی سەوزیش دەگۆڕین بۆ ناوچەی گەلی عێراق”.

پێشتر هەموو کەس بۆی نەبوو بەم شەقامەدا هاوتووچۆ بکات و، داخرانی ناوچەکەش بەڕووی خەڵکی ئاسایی قەرەباڵخییەکی زۆری بۆ ترافیکی بەغدا دروستکردبوو.

ئێستا کە ناوچەکە کراوەیە، خەڵکی ئاسایی هاتووچۆی پێدادەکەن، ئەمەش هەم کەمێک لە قەرەباڵخی بەغدای پایتەخت و هەم جیاوازی نێوان بەرپرسەکان و خەڵکی ئاسایش کەمدەکاتەوە.

رەزا موسەوی، دانیشتووی بەغدا دەڵێ “بۆ 15 ساڵ دەبێت ئەم ناوچەیە داخراوە، ببووە حاڵەتێک کە جیاکاری لەنێوان خەڵکی ئاسایی و سیاسییەکاندا دەکرد، بەڵام لەمەودوا ئەوانیش ئەم دۆخەی ئێمە دەبینن و، وەک ئێمە هەست بە قەرەباڵخیی ترافیک دەکەن”.

لەدوای شەڕی عێراق و ئەمریکا لە ساڵی 2003 واتە 15 ساڵ بەر لە ئێستا، بەمەبەستی پارێزگاریکردن لە دامەزراوە حکومییەکان، ناوچەی سەوز لە بەغدا بە بەربەستی کۆنکرێتی لە بەشەکانی دیکەی پایتەخت دابڕێندرا. 

 

پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك