كوردى

لە هەولێر مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی لە کۆبوونەوەدان

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

سەنگەر عەبدولڕەحمان، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لەبارەی تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە رایگەیاند: “کۆبوونەوەکە لەسەر داوای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە و لە کۆبوونەوەکەدا باسی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پێکەوەکارکردنیان لە بەغدا دەکەن، هەروەها ئاسییکردنەوەی دۆخی کەرکووک و دانانی پارێزگارێک بۆ شارەکە بابەتێکی دیکەی کۆبوونەوەکە دەبێت”.

پارتیی دیموکراتی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی حیزبەکەی لە 3-12-2018ـدا نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسروور بارزانیشی بۆ پۆستی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەربژێرکرد.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك