كوردى

ده‌رباره‌ی زه‌ویه‌ كشتوكاڵیه‌كانی داقوق رونكردنه‌وه‌ ده‌داتراكان سه‌عید: مانگانه‌ شه‌ش ملیار دیناری گومرك بۆ كـه‌ركوكه‌

كركوك الان kirkuknow
مصدر الخبر / كركوك الان kirkuknow

December 11, 2018 at 2:05 pm

كه‌ركوك، 11ی كانونی یه‌كه‌می 2018، كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی راكان سه‌عید پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت فۆتۆ: كاروان ساڵحی

كه‌ركوك – كه‌ركوك ناو

راكان سه‌عید جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت ئاشكرایده‌كات بڕیاره‌ مانگانه‌ نزیكه‌ی شه‌ش ملیار دینار له‌ داهاتی گومركه‌كان شاره‌كه‌ بێت و بۆ دۆسیه‌ی زه‌وییه‌ كشتوكاڵیه‌كانی قه‌زای داقوقیش داواده‌كات، هه‌ر كه‌سێك كێشه‌ی هه‌یه‌ له‌رێی دادگاوه‌ یه‌كلاییبكاته‌وه‌.

وته‌كانی جبوری، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 11ی كانونی یه‌كه‌م له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هات كه‌ په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) ئاماده‌ی بوو، ده‌رباره‌ی چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به‌ كه‌ركوك.

پارێزگاری كه‌ركوك له‌ باره‌ی دۆسیه‌ی گومركه‌كانه‌وه‌ رونیكرده‌وه‌ “پێنج بۆ شه‌ش ملیار دینار پێویسته‌ مانگانه‌ بدرێته‌ كه‌ركوك له‌ خاڵه‌ گومركییه‌كان، ئه‌وه‌ش كارێكی ئه‌رێنییه‌ و پێویست به‌ مشتومڕ ناكات چونكه‌ خزمه‌ت به‌ خه‌ڵكی شاره‌كه‌ ده‌كات، بۆیه‌ بڕیاری مانه‌وه‌ یان نه‌هێشتنی ته‌نیا په‌یوه‌سته‌ به‌ حكومه‌تی فیدراڵیه‌وه‌”.

سێشه‌ممه‌ی رابردوو 4ی كانونی یه‌كه‌م، راكان سه‌عید، پارێزگاری كه‌ركوك به‌وكاله‌ت، له‌ڕێی (كه‌ركوك ناو)ه‌وه‌ بڕیاری هه‌ڵگرتنی خاڵه‌ گومركییه‌كانی راگه‌یاند، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گومركه‌كان به‌ ته‌له‌فۆن، ئیداره‌ی كه‌ركوكی له‌و بڕیاره‌ ئاگاداركرده‌وه‌، به‌ڵام خاڵه‌ گومركییه‌كان تائێستا له ‌كاركردن به‌رده‌وامن.

جبوری له‌ باسی دۆسیه‌ی زه‌وییه‌ كشتوكاڵیه‌كاندا، جه‌ختیكرده‌وه‌ ئه‌و بڕیارانه‌ی ده‌ركراوه‌ پاڵپشت بوه‌ به‌ یاسایه‌كی ساڵی 1970 و په‌یوه‌ست نیه‌ به‌ مادده‌ی 140ی ده‌ستوره‌وه‌، بۆیه‌ هه‌ر كه‌سێك كێشه‌ی له‌و دۆسیه‌یه‌دا هه‌یه‌ و داوای مافی خۆی ده‌كات، ده‌توانێت له‌رێی دادگاوه‌ یه‌كلاییبكاته‌وه‌.

له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی رابردودا پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت، بڕیاریدا به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و خێزانه‌ عه‌ره‌بانه‌ی له‌ 2004وه‌ له‌ نۆ گوندی داقوق راگواستراون، به‌ ئامانجی دوباره‌ نیشته‌جێبون له‌ ناوچه‌كه‌ و وه‌رگرتنه‌وه‌ی زه‌وییه‌ كشتوكاڵیه‌كان.

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ جوتیارانی كوردی داقوق، ره‌تیده‌كه‌نه‌وه‌ زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كان راده‌ستی هاوڵاتیانی عه‌ره‌ب بكه‌نه‌وه‌، به‌ مۆڵكی خۆیانی ده‌زانن.

(كه‌ركوك ناو) ئاشكرایده‌كاتنهێنییه‌ك له‌پشت به‌رده‌وامی خاڵه‌ گومركییه‌كانی كه‌ركوك و موسڵه‌وه‌‌ هه‌یه‌

له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا جبوری ئاماژه‌ی دا به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌دا 70ی ئاواره‌كان به‌ تایبه‌ت بۆ حه‌ویجه‌، باسی له‌وه‌كرد گونده‌ وێرانكراوه‌كان بونه‌ته‌ به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی خێزانه‌كاندا، وتیشی “ده‌سه‌ڵاتی بنیاتنانه‌وه‌ی ئه‌و گونده‌ وێرانبوانه‌مان هه‌یه‌ بۆیه‌ بانگه‌واز له‌ به‌غدا و رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌كه‌ین هاوكاری ئاواره‌كان بكه‌ن رۆڵیان هه‌بێت له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ كۆنتڕۆڵكراوه‌كانیاندا”.

به‌وته‌ی پارێزگاری كه‌ركوك، 116 گوند له‌ 2014وه‌ بۆ 2017 خاپور بون، جگه‌ له‌ ناحیه‌ی مولته‌قا كه‌ به‌ته‌واوی وێران بوه‌.

هه‌روه‌ها له‌ باسی پرۆژه‌كانی كه‌ركوك، جبوری رونیكرده‌وه‌ سه‌دا 60ی شایسته‌ داراییه‌كانی به‌ڵێنده‌رانیان دابه‌شكردووه‌ بۆ ئه‌مساڵ، پابه‌ندیان كردون به‌ به‌رده‌وامیدان له‌ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كان.

سه‌باره‌ت به‌ بودجه‌ی شاره‌كه‌ش باسی له‌وه‌كرد، هه‌موو فه‌رمانگه‌یه‌ك 250 ملیۆن دیناری پێدراوه‌، بۆ ناحیه‌ و قه‌زاكانیش 400 ملیۆن دینار، به‌ ئامانجی راییكردنی كاروباره‌كانیان، ئاشكرایكرد “پلانمان هه‌یه‌ بۆ ناوشاری كه‌ركوك و 11 ملیار دینار ته‌رخانكراوه‌ و له‌ ته‌واوبونی كاره‌كانی ئه‌و پلانه‌داین، كه‌ هه‌موو ناوچه‌كان ده‌گرێته‌وه‌”.

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ به‌پێی دوایین راپۆرتی به‌دواداچونی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عیراق، ده‌یان پرۆژه‌ی جیاواز له‌ كه‌ركوك به‌ سستی كاره‌كانی به‌رێوه‌ده‌چێت و به‌شێكیان تائێستاش رێژه‌ی جێبه‌جێكردنیان سه‌دا سفره‌، هه‌رچه‌نده‌ تێچوی ئه‌و پرۆژانه‌ ملیاره‌ها دیناره‌.

راكان سه‌عید له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكی كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌یدا ده‌رباره‌ی داهاتوی ناوبراو له‌ نێوان په‌رله‌مانتاری و پۆستی پارێزگاردا، وتی “بڕیاری مانه‌وه‌مان یان رۆیشتنم بۆ به‌غدا له‌ به‌رپرسیارێتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكه‌”.

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، زیاتر له‌ ساڵێكه‌ كۆبونه‌وه‌كانی په‌كیكه‌وتووه‌، به‌هۆی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و به‌شێك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن له‌ پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كه‌ركوك، به‌پاساوی “خراپی دۆخی ئه‌منی” شاره‌كه‌.

راكان سه‌عید له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانیه‌كه‌ی 12ی ئایاری عیراق، توانی له‌ چوارچێوه‌ی لیستی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی له‌ كه‌ركوك به‌ زیاتر له‌ 10 هه‌زار ده‌نگ ببێته‌ په‌رله‌مانتار، به‌ڵام هێشتا سوێندی یاسایی نه‌خواردووه‌.

له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017وه‌ كه‌ هێزه‌ عیراقییه‌كان بۆ كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تری جێناكۆك گه‌ڕانه‌وه‌، راكان سه‌عید، له‌ پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌بات، ئه‌وه‌ش به‌ بڕیاری حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و دوای دورخستنه‌وه‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ریم له‌و پۆسته‌.

كه‌ركوك، 11ی كانونی یه‌كه‌می 2018، كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی راكان سه‌عید پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت فۆتۆ: كاروان ساڵحی

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , kirkuknow

عن مصدر الخبر

كركوك الان kirkuknow

كركوك الان kirkuknow

أضف تعليقـك