كوردى

سەعدی پیرە بۆ رووداو: كۆبوونەوەیەكی زۆر باشمان لەگەڵ پارتی ئەنجامدا

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو – هەولێر

گوتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، رایگەیاند كۆبوونەوەیەكی زۆر باشیان لەگەڵ پارتی ئەنجامدا، “بەڵام لەم كۆبوونەوەیەدا باسی دابەشكردنی پۆستەكانمان نەكرد”.

سەعدی پیرە، گوتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند “كۆبوونەوەیەكی زۆر باشمان لەگەڵ پارتی ئەنجامدا، بەڵام باسی دابەشكردنی پۆستەكانمان نەكرد، بەڵكو جەختمان لە کاركردنی هاوبەش كردەوە”.

گوتەبێژی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو: ئەو كۆبوونەوەیە سەرەتایەكی باش بوو بۆ نەهێشتنی ئەو ساردییەی لە ماوەكانی رابردوودا لەنێوان یەكێتی و پارتی دروست ببوو”.

دوای ئەو گرژییانەی لە بەغدا لەسەر پۆستی سەرۆككۆماری عێراق لەنێوان یەكێتی ‌و پارتی دروست بوو، ئەمە یەكەمین كۆبوونەوەی باڵای ئەو دوو حیزبەیە.

ئەمڕۆ (سێشەممە، 11-12-2018) لە شاری هەولێر، شاندێكی باڵای یەكێتی بە سەرۆكایەتی كۆسرەت رەسوول، جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای پارتی كۆبوونەوە. 

 

پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك