كوردى

بەم شێوەیە نینۆکەکانت لە شکان بپارێزە

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

ڕێکارێکی سروشتی و بەسوود بۆ ئەو کەسانە ھەیە، کە بەردەوام نینۆکیان دەشکێ، بە ئەنجامدانیشی دەبیتە خاوەن نینۆکێکی پتەو، ھەروەھا زوو زوو ناشکێ.

یەکێک لەو گرفتانەی زۆر جار خانمان پێی دڵگران دەبن، شکان و نەرمیی نینۆکەکانیانە، ئەمەش چەندین ھۆکاریش ھەیە، لەوانە; بەرکەوتنی نینۆک بە شتێک و شکانی، یان کەمیی ڤیتامینەکان و نەخۆشی.

یەکێک لە باشترین ڕێگاکان بۆ ڕێگریکردن لەو کێشەیە، تێکەڵەی ئاوی لیمۆ و زەیتی گوێزی ھیندییە، کە پێویستە ڕۆژانە بۆ ماوەی 30 خولەک ئەم تێکەڵەیە لە نینۆکت بدە، دواتر تەنیا بە پارچەیەک لۆکە وشکی بکەرەوە و مەیشۆ، بە کەمترین ماوە دەبیتە خاوەنی نینۆکێکی پتەو.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك