كوردى

ئەمساڵ لە ئەمریکا ژمارەی حاڵەتەکانی ئیفلیجی منداڵان زیادیکردووە

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw


رووداو- هەولێر 

بەرپرسی بەشی نەخۆشییە ڤایرۆسییەکانی سەنتەری کۆنترۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکانی ئەمریکا رایدەگەیێنێت ئەمساڵ ژمارەی حاڵەتەکانی ئیفلیجی منداڵان بەهۆی ڤایرۆسی پۆلیۆ زیادیکردووە. 

د. تۆماس کلاک- بەرپرسی بەشی نەخۆشییە ڤایرۆسییەکانی سەنتەری کۆنترۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکانی ئەمریکا دەڵیت بەتەواوی روون نییە هۆکاری لەدەستدانی توانای پەلەکان، نەجووڵانی سەر و مل و پشتی نەخۆشەکە چیین، بەڵام کاتێك کەسێك تووشی هەوکردنە ڤایرۆسییەکان دەبێت، هەفتەیەک دوای ئەوە مەترسیی تووشبوونی زیاترە. 

بەپێی گوتەکانی د. تۆماس کلاک، بەرپرسی بەشی نەخۆشییە ڤایرۆسییەکانی سەنتەری کۆنترۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکانی ئەمریکا ئەمساڵ هیچ کەس بەهۆی نەخۆشییەکە گیانیلەدەستنەداوە، بەڵام ساڵی پار کەسێكی کوشتووە و ساڵانی پێشتریش حاڵەتی مردن هەبوون. 

د. تۆماس کلاک، بەرپرسی بەشی نەخۆشییە ڤایرۆسییەکانی سەنتەری کۆنترۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکانی ئەمریکا دەڵێت: “نەخۆشیی ئیفلیجی منداڵان دەگمەنە، بەڵام مەترسیدارە، سەرەتا دەستپێدەکات بە لاوازبوونی لەناکاوی توانای پەلەکانی منداڵان، کە رەنگە نەتوانێت هاتووچۆ بکات و سەری رابگرێت”. هەروەها ئاشکرایدەکات ٩٥%ی تووشبووان لە تەمەنی خواروو ١٨ ساڵان روودەدات.

بەرپرسەکەی بەشی نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان روونیدەکاتەوە دیارنییە هۆکاری سەرەکی سەرهەڵدانی نەخۆشییەکە چییە، وەرزی هەوکردنی ڤایرۆسی سەرمابوونە، کە زۆربەی کات پێش ئیفلیجبوونەکە نەخۆشەکان تووشی هەوکردنێكی ڤایرۆسی دەبن ، وەک هەوکردنی ڤایرۆسی کۆئەندامی هەناسە، بۆیە پێمانوایە کە هۆکارەکەی ئەوەیە، بەڵام بە دڵنیایی دیارنییە هۆکارەکەی لە زۆربەی حاڵەتەکان چییە؟. 

هەوکردنی ڤایرۆسی پۆلیۆ کە هۆکارێكی سەرەکی ئیفلیجی منداڵانە نەخۆشییەکی دەگمەن و مەترسیدارە، کار لە سیستمی دماری دەکات ، بەتایبەت ئەو ناوچانەی مێشك کە پەیوەستن بە جووڵەی پەلەکان. 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك