كوردى

پارتی و یەکێتی ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان، لە بارەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆیان ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە.

 

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 11/12/2018، هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌ و تێیدا چه‌ند بابه‌تێكی گرنگ و هه‌ستیار و هه‌نووكه‌یی گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا.

 

لە کۆبوونەوەکەدا، ڕێكخستنه‌وه‌ی باشترى په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كانی نێوانیان و پێكه‌وه‌كاركردن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی فیدراڵی چەند تەورێکی تر گفتوگۆی لەسەر کرا.

 

ئه‌مه‌ ده‌قى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌يه‌:

 

راگه‌يه‌نراوى هاوبه‌شى كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسیی

پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

 

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 11/12/2018 هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌. چه‌ند بابه‌تێكی گرنگ و هه‌ستیار و هه‌نووكه‌یی گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا:

 

یه‌كه‌م: ڕێكخستنه‌وه‌ی باشترى په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كانی نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌ له‌ ئاستی پێویستی قۆناغه‌كه‌دا بێت له‌ڕووی سیاسی و ئابووری و په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسییه‌كانه‌وه‌ به ‌شێوه‌یه‌ك كه‌ پشتیوانی به‌هێز بێت بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

 

دووم: پێكه‌وه‌كاركردن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی فیدرالی له‌ هه‌موو ئاسته‌كاندا، لابردنی به‌ربه‌سته‌كان بۆ زیاتر به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوون له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركووك و ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان و هه‌موو ئه‌و با‌به‌تانه‌ی كه‌ ناكۆكییان له‌سه‌ر هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئاماده‌بوونی كورد له‌ به‌غدا به‌ شێوه‌یه‌كی كارا و به‌هێز.

 

سێیه‌م: دانانی لیژنه‌یه‌ك بۆ ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌یه‌كی ڕێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان به ‌شێوه‌یه‌كی گشتی بۆ هه‌بوونی هه‌ڵوێستی هاوبه‌ش ده‌رباره‌ى چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌ و دیدگای هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به‌ عێراق و ناوخۆی كوردستان و ده‌وروبه‌ر، هه‌روه‌ها به‌رچاوڕوونی له‌سه‌ر ڕووداو و پێشهاته‌كان.

 

چواره‌م: پشتگیریكردن له‌ لیژنه‌ی تایبه‌ت به‌ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م و ئۆرگانه‌كانی دیكه‌ بۆ دابینكردنی سه‌قامگیری و حوكمڕانيی سه‌رتاسه‌ری له‌سه‌ر بنه‌مای یاسا و ‌هاوبه‌شیی هه‌موو ئه‌و حزبانه‌ی كه‌ به‌شداری له‌ كابینه‌ى‌ داهاتوودا ده‌كه‌ن.

 

پارتی دیموكراتی كوردستان

یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

11/12/2018

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك