كوردى

هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ى عه‌بادی هۆكارى دروستبوونى قه‌یرانى سیاسی عێراق ئاشكرا ده‌كات

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

سه‌ركرده‌یه‌كی هاوپه‌یمانێتى نه‌سڕ به‌سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی، هۆكارى دروستبونى قه‌یرانى سیاسی به‌هۆى پڕكردنه‌وه‌ى كابینه‌ى عه‌بدولمه‌هدی، ئاشكرا ده‌كات.

جاسم عه‌لیاوى، سه‌ركرده‌ له‌ هاوپه‌یمانى نه‌سڕ، به‌ (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند: “فره‌ سه‌رچاوه‌یی ناوه‌ندی بڕیار له‌ هاوپه‌یمانێتى بینا، هۆكارى سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌و قه‌یرانه‌ سیاسییه‌یه‌ كه‌ به‌هۆى پڕكردنه‌وه‌ى كابینه‌ى حكوومه‌ته‌وه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی، دروست بووه‌.

ڕوونیشی كرده‌وه‌، كه‌ ڕه‌تكردنه‌وه‌ى فالح فه‌یاز بۆ پۆستى وه‌زیری ناوخۆ و ده‌ستگرتن به‌و كاندیده‌وه‌ له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانى بینا، كێشه‌كه‌ى قووڵتر كردووه‌ته‌وه‌.

 

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق خۆى سه‌رپشك كراوه‌ بۆ دیاریكردنى كاندیدی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ى ماونه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ ده‌بێت هه‌ر خۆى كابینه‌كه‌ى یه‌كلایی بكاته‌وه‌.

 

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه‌ هاوپه‌یمانێته‌كه‌یان لارى نییه‌ له‌وه‌ى ده‌نگدانه‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌و هه‌شت وه‌زیره‌ى ماونه‌ته‌وه‌، به‌شێوه‌ى نهێنی بێت: “بۆ ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانتار سه‌رپشك ببێت و ترسى له‌ سه‌رۆك لیست و هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ى نه‌مێنێت”.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك