كوردى

به‌وێنه‌.. بۆنێك به‌ 20 ملیۆن دۆلار

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

كۆمپانیایه‌كی فه‌ڕه‌نسى به‌ناوى ‘Morreale Paris’ ژماره‌یه‌ك بۆنى تایبه‌ت به‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانى جیهان به‌رهه‌مهێنا، به‌ڵام به‌نرخێكی خه‌یاڵی.

كۆمپانیا فه‌ڕه‌نسییه‌كه‌ بۆنى ‘Le Monde sur Mesure’ به‌رهه‌مهێنا كه‌ نرخى یه‌ك دانه‌ى له‌نێوان 1.5 ملیۆن دۆلار بۆ 20 ملیۆن دۆلارى ئه‌مریكی ده‌بێت.

شووشه‌ى بۆنه‌كه‌ یاقووت و ئه‌ڵماس و زێڕى پێوه‌یه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ى هه‌ر شوشه‌یه‌ك بۆن، بۆنێكی جیاواز و دووباره‌ نه‌بووه‌ى تێدایه‌.

 

له‌لێدوانێكیشدا بۆ ماڵپه‌رى ‘Business Insider’ى ئه‌مریكی، ماكسیم ڕۆنسۆن، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌بازاڕكردنى كۆمپانیاكه‌، گوتی: “كڕیاره‌كانمان له‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانن، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى ئاره‌زووى كۆكردنه‌وه‌ى زێڕ و پارچه‌ هونه‌رییه‌ ده‌گمه‌نه‌كان ده‌كه‌ن، جگه‌ له‌وه‌ى حه‌زێكی زۆریان بۆ بۆنى خۆش هه‌یه‌”.

 

ڕۆكسۆن ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد، كه‌ یه‌كێك له‌ بۆنه‌كان به‌ به‌هاى 1.5 ملیۆن دۆلاریان به‌ خێزانێك له‌ خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست فرۆشتووه‌، به‌ بێ ئه‌وه‌ى ناوه‌كه‌ى ئاشكرا بكات.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك