كوردى

نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قه‌یسه‌ریی كه‌ركووك له‌لایه‌ن توركیاوه‌ ده‌ستی پێكرد

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا بڕیاریان داوه‌ بازاڕی قه‌یسه‌ریی كه‌ركووك نۆژه‌ن بكه‌نه‌وه‌، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆكارێكی نادیار ته‌واوی بازاڕه‌كه‌ گڕی گرت. له‌ رووی ته‌كنیكیه‌وه‌ ئه‌ندازیارانی توركیا ده‌ستیان به‌كاركردن له‌و بازاڕه‌ كردووه‌.

جونێت ئه‌سمه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری یه‌كێتیی توركیا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كرد تیمێكی ئه‌ندازیاریان ره‌وانه‌ی بازاڕی قه‌یسه‌ریی كه‌ركووك كردووه‌، له‌ رووی ته‌كنیكیه‌وه‌ كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكیش له‌ رووی پراكتیكه‌وه‌ ده‌ست به‌نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بكرێت.

باسی له‌وه‌ش كرد كه‌ ئێستە ئه‌و تیمه‌یان قه‌یسه‌رییه‌كه‌ پاك ده‌كه‌نه‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ی جیدی له‌باره‌وه‌ ده‌كه‌ن، پاشان شاره‌زایان راپۆرتێك بۆ ئه‌وان به‌رز ده‌كه‌نه‌وه‌ و ده‌ست ده‌كرێت به‌نۆژه‌نكردنه‌وه‌.

هەروەها گوتی “ئێمه‌ په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ پارێزگاری كه‌ركووك هه‌یه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنەواری ئه‌و شاره‌ش هاوكاریمان ده‌كات. ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت ئه‌و میراته‌ی عوسمانییه‌كان له‌ كه‌ركووك به‌جێیان هێشتووه‌، وه‌كو خۆی بمێنێته‌وه‌ و له‌ناو نه‌چێت”.

باسی له‌وه‌ش كرد كه‌ شاره‌زایانی ئه‌ندازیاری توركیا گوتوویانه‌ كە بناخەی بازاڕی قه‌یسه‌ری زیانی پێنه‌گەیشتووه‌، ئه‌مه‌ش هه‌واڵێكی خۆشه‌ و ته‌نیا له‌ ژووره‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی زۆر پیس بووه‌ و پێویسته‌ كاری جیدی تێدا بكرێت تا وه‌كو خۆی لێ دێته‌وه‌.

بازاڕی قه‌یسه‌ریی كه‌ركووك له‌ 26_11_2018 به‌هۆكارێكی نادیار گڕی گرت و سه‌دان دوكان بوون به‌خۆڵه‌مێش. حكوومه‌تی توركیا له‌ پڕۆژه‌ بودجه‌ی ساڵی 2019دا بودجه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و بازاڕه‌ ته‌رخان كرد.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك