كوردى

وەزیری وزەی ئەمریکا گەیشتە هەولێر

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو – هەولێر

رێک پێری، وەزیری وزەی ئەمریکا دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ (سێشەممە، 11-12-2018) گەیشتە هەولێر و لەلایەن سەرۆک بارزانییەوە پێشوازی لێکرا.

سەنگەر عەبدولرەحمان، پەیامنێری رووداو لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر رایگەیاند “وەزیری وزەی ئەمریکا گەیشتە هەولێر و کۆبوونەوەی گرنگ دەکات سەبارەت بە وزە”.

 بڕیارە وەزیری وەزەی ئەمریکا و شاندێکی باڵای ئەو وڵاتە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانیش کۆببنەوە.

سەردانەکەی رێک بێری، وەزیری وەزەی ئەمریکا پەیوەندی بە ئاییندەی وزە لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا هەیە، بەتایبەتی لە بوارەکانی نەوت و گاز، بە تایبەتیتریش لە بابەتی نەوتی کەرکووک.

وەزیری وەزەی ئەمریکا شاندێکی باڵای لەگەڵدایە، لەوانە باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و کۆنسوڵی ئەمریکا لە هەولێر و ژمارەیەکی زۆر لە راوێژکار و دیپلۆماتکار یاوەری شاندەکەن.

 

پرۆفایلی ریک پێری: 

– ناوی جەمیس ریچارد پێری-یە
– 4ـی ئاداری 1950 لە تێکساس لەدایکبووە
– لە 1989ـوە ئەندامی پارتی کۆمارییەکانە 
– سەرمایەکەی دوو ملیۆن دۆلارە 
– لەنێوان ساڵانی 1985 بۆ 1991، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران بووە لە تێکساس
– لەنێوان 1991 بۆ 1999 کۆمیسیاری کشتوکاڵ بووە لە تێکساس
– 1999 بۆ 2000 ئەفسەری یەکەمی تێکساس بووە
– 2000 بۆ 2015 حاکمی ویلایەتی تێکساس بووە
– لە ئاداری 2017ـەوە وەزیری وزەی ئەمریکایە

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك