كوردى

3.4 هەزار كەس به‌هۆی ره‌خنه‌گرتن له‌ ئه‌ردۆغان زیندانی كراون

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

69 هه‌زار كه‌سیش پەلكێشی دادگا كراون

له‌وەتەی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بووەتە سه‌ركۆماری توركیا، 69 هه‌زار كه‌س له‌ توركیا به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی له‌ سۆسیال میدیا سوكایه‌یان به‌ئه‌ردۆغان كردووه‌ له‌ دادگا دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه‌، 3 هه‌زار و 414 كه‌سیش زیندانی كراون.

ئه‌ردۆغان تیمێكی تایبه‌تی داناوه‌ بۆ چاودێریكردنی سۆسیال میدیا، هه‌ر كه‌سێك له‌ توركیا ره‌خنه‌ له‌ ئه‌ردۆغان بگرێت، حكوومه‌ت به‌سووكایه‌تی لێكیده‌داته‌وه‌ و ئۆپۆزسیۆنیش به‌ره‌خنه‌، له‌ رێگه‌ی پارێزه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ داوای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار ده‌كات.

تاوه‌كو ئێستە 3 هه‌زار و 414 كه‌س به‌هۆی سوكایه‌تیكردنەوە به‌ئه‌ردۆغان، سزای زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه‌.

د.یه‌مان ئاكده‌نیز مامۆستای زانكۆ له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی (سۆڵ)ـی توركی پێیوایه‌ “سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی له‌ توركیا له‌سه‌ر بنه‌مای سزا و لێكۆڵینه‌وه‌ دامه‌زراوه‌، هه‌ر كه‌سێك ره‌خنه‌یه‌كی بچووكیش له‌و سیسته‌مه‌ و ئه‌ردۆغان بگرێت سزای ده‌ده‌ن. له‌ هیچ شوێنێكی دنیادا شتی له‌و شێوه‌یه‌ نییه‌ و ناشبێت”.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك