كوردى

پارتی و گۆڕان لەبارەی پێکهێنانی حکومەت لە هەولێر کۆدەبنەوە

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو-هەولێر

مەکتەبی سیاسی پارتیی دیموکراتی کوردستان و خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان لە هەولێر کۆدەبنەوە.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، سبەی چوارشەممە 12-12-2018 شاندێکی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ مەکتەبی سیاسیی پارتیی دیموکراتی کوردستان سەردانی هەولێر دەکات و گفتوگۆ دەربارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە 11-12-2018 هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی لە هەولێر کۆبوونەوە و لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا ئاشکرایانکرد کە لەسەر چوار خاڵ رێککەوتوون، یەکێک لەوانەش “رێكخستنه‌وه‌ی باشترى په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كانی نێوان یه‌كێتیی و پارتیی كه‌ له‌ ئاستی پێویستی قۆناغه‌كه‌دا بێت”.

کۆبوونەوەکەی پارتی و گۆڕان دەبێتە دووەم کۆبوونەوەیان لەبارەی پێکهێنانی حکومەت، ئەوەش دوای ئەوەی مانگی رابردوو پارتی سەردانی گۆڕان و یەکێتی کرد و گەڕی یەکەمی گفتوگۆکانی ئەنجامدا.

تاوەکو ئێستا پارتی وەک لایەنی براوەی یەکەم تەنیا سەردانی یەکێتی و گۆڕانی کردووە و سەردانی کۆمەڵی ئیسلامی نەکردووە بۆ پێکهێنانی حکومەت، یەکگرتووی ئیسلامی و نەوەی نوێ دەڵێن بەشداری حکومەت ناکەن و چوار ساڵی داهاتوو دەبنە ئۆپۆزیسیۆن.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك