كوردى

(كه‌ركوك ناو) هۆكاره‌كانی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان بڵاوده‌كاته‌وه‌

كركوك الان kirkuknow
مصدر الخبر / كركوك الان kirkuknow

December 11, 2018 at 6:17 pm

كه‌ركوك، 12ی ئایاری 2018، به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنی گشتی په‌رله‌مانی عیراق له‌بنكه‌كانی ده‌نگدان فۆتۆ: كاروان ساڵحی

كاروان ساڵحی – كه‌ركوك

هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق به‌ كه‌ركوكه‌وه‌، له‌ واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا ئه‌نجامنادرێت و كه‌وتۆته‌ كاتێكی نادیار، به‌هۆی ناچالاكی كۆمسیۆن و گۆڕانكاری له‌ یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا.

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، بڕیاریدا بە دیاریكردنی 22-12ی ئەمساڵ بۆ بەرێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان، به‌ڵام هیچ ئاماده‌كارییه‌ك بۆ پرۆسه‌كه‌ نه‌كراوه، له‌ ئێستادا گفتوگۆی دواخستنی بۆ ناوه‌ڕاست یاخود كۆتایی ساڵی رابردوو ده‌كرێت.

رزگار حاجی حەمە، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران له‌ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بە (كه‌ركوك ناو)ی وت “بڕیاربوو 22ی كانونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق و كه‌ركوك بەڕێوەبچێت، بەڵام راگرتنی ئیشوكارەكانی كۆمسیۆن بوه‌ ئاسته‌نگ و پرۆسه‌كه‌ دواخرا”.

حكومه‌تی عیراق له‌ ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵدا، كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی سڕكرد، به‌هۆی ئه‌و ئاڵۆزییانه‌ی دوابه‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی 12ی ئایار سه‌ریهه‌ڵدا، له‌ ئه‌نجامی ناڕه‌زاییه‌كان دژی ساخته‌كاری.

“لەگەڵ بەشە هونەریەكان لە هەوڵی ئەوەداین كاتێكی تر دیاریبكەین بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، بەپێی پێشبینییەكانی خۆمان و ئامادەكارییەكان ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ لە نێوان مانگی تشرینی یەكەم و تشرینی دووەمی ساڵی داهاتوودا پرۆسه‌كه‌ ئه‌نجامبدرێت” به‌وته‌ی لێپرسراوه‌ باڵاكه‌ی كۆمسیۆن.

2015/ كۆبوونەوەیەكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك فۆتۆ: كەركوك ناو

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی‌ عیراق، له‌ مانگی رابردووه‌وه‌ گفتوگۆی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ده‌ستپێكردووه‌، له‌ رێی لیژنه‌ی یاساییه‌وه‌، به‌ ئامانجی چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك و تاوتوێی دانانی واده‌یه‌كی نوێ بۆ پرۆسه‌كه‌، هه‌رچه‌نده‌ یاساكه‌ له‌ ساڵی 2017دا به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ندكرا.

خەدیجە عەلی، په‌رله‌مانتاری عیراق له‌ پشكی كه‌ركوك (به‌ره‌ی توركمانی) ده‌ڵێت كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان فریای نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران و ئاماده‌كارییه‌كان نه‌كه‌وت، جگه‌ له‌ هۆكاری راگرتنی كاره‌كانی كۆمسیۆن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ واده‌ و كاتی دیاریكراوی خۆیدا پرۆسه‌كه‌ ئه‌نجامده‌درا.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ به‌ (كه‌ركوك ناو)ی وت “هەوڵیك هەیە هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان مانگی حوزەیرانی ساڵی داهاتو ئەنجامبدرێت، به‌ڵام تائێستا نەخراوەتەوە كارنامەی دانیشتەكانی ئەنجومەنه‌وه‌”.

دوایین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق لە ساڵی 2013دا بەرێوەچوو، جگە لە كەركوك كە 13 ساڵە لەو پرۆسەدا بەشدارنییە، ئه‌وه‌ش بەهۆی ناكۆكی پێكهاتەكانه‌وه‌ له‌سه‌ر چه‌ند مادده‌یه‌ك، له‌ نێویاندا تۆماری ده‌نگده‌ران و ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی دانیشتوانی كه‌ركوك.

ئه‌ندامه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عیراق ده‌ڵێت چه‌ند پێشنیارێك بۆ گۆڕانكاری هه‌یه‌ له‌ نێویاندا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و له‌ ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه‌شدا، دژایه‌تییه‌ك بۆ به‌كارهێنانه‌وه‌ی ئامێر و شێوازی دوایین هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌ به‌وپێیه‌ی گومانی ساخته‌كاری دروستده‌كات.

حزبه‌ توركمانیی و عه‌ره‌بیه‌كانی كه‌ركوك، كه‌ به‌هۆی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانه‌وه‌ ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی و مانیانگرت، مه‌ترسییان هه‌یه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانیش هه‌مان دۆخ روبداته‌وه‌، بۆیه‌ به‌چه‌ند مه‌رجێك له‌گه‌ڵ پرۆسه‌كه‌دان.

توركمان و عه‌ره‌ب: يان مه‌رجه‌كانمان یان بایكۆتی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان

كه‌ركوك، 12ی ئایاری 2018، به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنی گشتی په‌رله‌مانی عیراق له‌بنكه‌كانی ده‌نگدان فۆتۆ: كاروان ساڵحی

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , kirkuknow

عن مصدر الخبر

كركوك الان kirkuknow

كركوك الان kirkuknow

أضف تعليقـك