كوردى

سه‌ركرده‌یه‌كی حزبى ده‌عوه‌: ته‌نها ئه‌م دوو ڕێگاچاره‌یه‌ له‌به‌رده‌م عه‌بدولمه‌هدی هه‌یه‌

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

سه‌ركرده‌یه‌كی حزبى ده‌عوه‌ى ئیسلامی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ڕای گه‌یاند، دوو ڕێگا له‌به‌رده‌م چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى پڕكردنه‌وه‌ى كابینه‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدی هه‌یه‌، كه‌ یه‌كێكیان وه‌رگرتنه‌وه‌ى متمانه‌یه‌ له‌ سه‌رۆكى حكوومه‌ت.

 

جاسم محه‌ممه‌د جه‌عفه‌ر، وه‌زیری پێشوو له‌كابینه‌كانى نوورى مالیكی و سه‌ركرده‌ له‌ حزبى ده‌عوه‌ى ئیسلامی، ڕای گه‌یاند: “قه‌یرانى پڕكردنه‌وه‌ى كابینه‌ى حكوومه‌ت، دوو ڕێگا چاره‌ى هه‌یه‌، یه‌كێكیان وه‌رگرتنه‌وه‌ى متمانه‌یه‌ له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه‌ ڕێگاچاره‌ى دووه‌م بریتییه‌ له‌ تێپه‌ڕاندنی هه‌ر هه‌شت كاندیده‌كه‌یه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌ جارێك.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه‌ ئه‌وه‌ى ڕوو ده‌دات، كێشمه‌كێشه‌ى نێوان دوو ئیراده‌یه‌، ئیراده‌ی ئیسڵاح و ئیراده‌ى بینا، گوتیشی: “هیچكامیان سه‌ركه‌وتوو نابن، به‌ڵكو ته‌نها عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌بێته‌ قوربانی”.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك