كوردى

مه‌سرور بارزانى پرسه‌نامه‌يه‌كى ئاراسته‌ى كه‌سوكارى پرۆفيسۆر جه‌مال نه‌به‌ز كرد

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

ئەمڕۆ سێشەممە مه‌سرور بارزانى راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان به‌بۆنه‌ى كۆچى دوايى پرۆفيسۆر جه‌مال نه‌به‌زەوە، په‌يامێكى ئاراسته‌ى كه‌سوكارى كۆچكردوو كرد.

لە پەیامەكەدا هاتووە “بەداخوپەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پرۆفیسۆر جەمال نەبەزمان بیست، مەرگی روناکبیر و بیرمەندێکی نەتەوەیی لە ئانوساتێکی وەک ئەمڕۆدا کۆستێکی گەورەیە بۆ کاروانی خەباتی نەتەوەییمان”.

هەروەها دەڵێ “جێدەستی بەرهەمی هزریی مامۆستا جەمال نەبەز لە ٥٠ ساڵی رابردوودا لەسەر بزاڤی رۆشنبیریی نەتەوەیی کورد بەرچاو بووە. کاریگەریی هەوڵەکانی خوالێخۆشبوو گەواهی ئەو راستییەن کە خەباتی هزر و قەڵەمی بیرمەندانی کورد شانبەشانی خەباتی پێشمەرگە تەواوکەری یەکتربوون بۆ گەیشتن بەدەستکەوتە نەتەوەییەکانی ئەمڕۆمان”.

راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان بۆ كۆچی دوایی پرۆفیسۆرە كوردەكە هەروەها نووسیویەتی “ناو و یادی مامۆستا جەمال نەبەز لە دەفتەری یادەوەریی هەموو کوردێکدا هەمیشە بەزیندوویی دەمێنێتەوە، هیوادارین لە داهاتوودا خەون و ئاواتی هاوبیرانی ئەو بۆ گەیشتنی کورد بەژیانێکی سەرفراز و ئازاد بگاتە دوا قۆناخی خۆی و گەلی کوردیش وەک سەرجەم گەلانی جیهان بەماف و دەسکەوتە نەتەوەییەکانی شاد ببێت”.

ڕۆژی شەممە 8/12/2018 نووسەر و بیرمەندی کورد پرۆفیسۆر جەمال نەبەز لە تەمەنی 85 ساڵیدا لە ئەڵمانیا کۆچی دواییکرد.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك