كوردى

مه‌سرور بارزانی و وەزیری وزەی ئەمریكا كۆبوونەوە

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

داوای مافی ھەرێمی کوردستانی لە رێکەوتنی ستراتیجی لەگەڵ ئەمریکا كرد

ئه‌مڕۆ سێشەممە مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ ریک پێری وەزیری وزەی ئەمریکا و شاندی یاوه‌ری كرد، لە كۆبوونەوەیەكدا داوای كرد ھەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی کرداری سوود لە ناوەرۆکی رێککەوتنی ستراتیجی ئەمریکا و عێراق وەربگرێت.

له‌ دیدارێكدا، کە دۆگلاس سلێمان باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق ئامادەی بوو، دوا په‌ره‌سه‌ندنەکانی ناوچه‌كه‌ و پێشخستنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوولا لە گشت بوارەکاندا بەتایبەتی لە بواری وزە تاوتوێ كرا.

لە سەرەتای دیدارەکەدا وەزیری وزەی ئەمریکا خۆشحاڵی خۆی بەو پێشکەوتنانە دەربڕی، کە لە هەرێمی کوردستان بەدی هاتوون و باسی لە مەبەستی سەردانەکەی کرد، کە بۆ بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندییەکانی ئەمریکایە لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان لە بواری وزە و ئابووری، پەیوەست بەم بابەتەش دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوتی کەرکووکیان لە رێگەی ھەرێمی کوردستانەوە بەسەرەتایەکی ئەرێنی ھەژمار کرد.

لای خۆیەوە مەسرور بارزانی سوپاسگوزاری خۆی نیشان دا بەرامبەر هاوکاری و پشتیوانییەکانی ئەمریکا لە شەڕی تیرۆریستانی داعش و ئاماژەی بەوەدا كە درێژەدان و بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان لە گشت بوارەکان لە بەرژەوەندی سەقامگیری ناوچەکە بەگشتیدایە، دووپاتیش کردەوە کە بەهاوکاری هاوبەشەکان کار بۆ کوردستانێکی بەهێزتر و پێشکەوتوو دەکەن.

راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایش جەختی لەوەش کردەوە، کە ھەرێمی کوردستان دەخوازێت بەشێوەیەکی کرداری سوود لە رێکەوتنی ستراتیجی نێوان ئەمریکا و عێراق وەرگرێت بەتایبەت لە بواری کەرتەکانی وزە و ئابووری و چاکسازیدا.

لەبارەی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لەگەڵ بەغدا راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان روونی کردەوە کە لە گفتوگۆکردن و دیالۆگ بەردەوام دەبن بۆ گەیشتن بەچارەسەری گشت کێشەکان.

تاوتوێکردنی پرسی تەواوکردنی کابینەی حکوومەتی نوێی عێراق و پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و چاکسازی و ریفۆرمی ئابووری چەند تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەی نێوان مه‌سرور بارزانی و ریک پێری بوون.

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك