كوردى

جێبەجێكردنی بەڵێنەكانی دوێنێ شەوی ماكرۆن 10 ملیار یورۆی تێدەچێت

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

دوای ئەوەی دوێنێ شەوی دووشەممە ئیمانوێل ماكرۆن سەركۆماری فەرەنسا وتارێكی بۆ هێوركردنەوەی شەقام و ناڕەزاییەكان پێشكەش كرد، تیایدا چەندین بەڵێنی دا، ئەمڕۆ سێشەممە وه‌زیری ده‌وڵه‌تی فه‌ڕه‌نسا بۆ كاروباری دارایی ئاشكرای كرد تێچووی ئه‌و بڕیارانه‌ی سه‌ركۆمار نزیكەی 10 ملیار یورۆیه‌.

ئۆلیڤه‌ر دوسسۆپت وه‌زیری ده‌وڵه‌تی فه‌ڕه‌نسا بۆ كاروباری دارایی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ تێچووی ئه‌و بڕیارانه‌ی سه‌ركۆمار ئیمانوێل ماكرۆن ده‌ریكردوون، هه‌شت بۆ دە ملیار یورۆیه‌.

له‌ لێدوانێکی بۆ ته‌له‌ڤزیۆنی BFMTV، دوسسۆپت باسی له‌وه‌ كرد تێچووی بڕیارەكانی ماكرۆن له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت هه‌شت بۆ دە ملیار یورۆیه‌، بۆیە كار ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چۆن پشتیوانی دارایی بۆ ئەم بڕیار و بەڵێنانە ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.

لەمبارەیەوە بڕیار بوو ئەمڕۆ و سبەی چوارشەممە ئیمانوێل ماكرۆن له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری بانك و كۆمپانیا گه‌وره‌كاندا كۆبێته‌وه‌.

ئیمانوێل ماكرۆن له‌ لێدوانێکیدا له‌باره‌ی خۆپێشاندانی ئێلەگ زه‌رده‌كان باسی له‌وه‌ كردبوو كه‌ به‌بێ خستنه‌سه‌ری باجی زیاده‌ به‌سه‌ر كۆمپانیاكاندا له‌ 2019ه‌وه‌ مانگانه‌ 100 یورۆ بۆ كه‌مترین مووچه‌ زیاد ده‌كه‌ن.

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك