كوردى

بودجه‌ بۆ حكوومه‌ت ده‌نێردرێته‌وه‌ و دووباره‌ ده‌خرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

“گۆڕانكارى تێدا كراوه‌ و 60 تێبینی له‌سه‌ر هه‌یه‌”

 

سه‌رچاوه‌یه‌كی په‌رله‌مانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ڕای گه‌یاند، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دواى ئه‌وه‌ى ده‌ستكارى بڕگه‌كانى كرد، دووباره‌ ده‌نگ به‌ پرۆژه‌یاسای بودجه‌ى گشتیی عێراق بۆ ساڵى 2019 ده‌داته‌وه‌.

 

سه‌رچاوه‌كه‌ له‌ لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای گه‌یاند: “لیژنه‌ى هاوبه‌شى نێوان ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و حكوومه‌ت كاره‌كانى به‌رده‌وامه‌ بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ى بڕگه‌كانى پرۆژه‌یاسای بودجه‌ى گشتیی و تائێستا نزیكه‌ى 60 تێبینییان پێشكه‌ش لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كردووه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه‌ دواى ئه‌وه‌ى ده‌ستكارى چه‌ندین بڕگه‌ى پرۆژه‌یاساكه‌ كرا، پرۆژه‌كه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه‌ و دواى دووباره‌ ده‌نگدانه‌وه‌ له‌سه‌رى، ڕه‌وانه‌ى په‌رله‌مان ده‌كرێته‌وه‌.

 

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه‌ ناردنه‌وه‌ى بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ ئه‌وه‌یه‌، دواى ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساكه‌ و په‌سه‌ندكردنى له‌ په‌رله‌مان، حكوومه‌ت تانه‌ى لێنه‌دات.

پرۆژه‌یاساكه‌ پێشتر له‌لایه‌ن حكوومه‌تى پێشووى عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادى ئاماده‌ كراوه‌ و په‌رله‌مانتارێكی پێشووى كورد، جه‌ختی كرده‌وه‌، كه‌ ئه‌و پرۆژه‌یاسایه‌ به‌ رووحیه‌تێكى دیكتاتۆریانه‌ و تایفییانه‌ ئاماده‌ كراوه‌، بۆیه‌ ده‌بێت ده‌ستكارى بكرێت.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك