كوردى

عێراق بەF16 هێرش دەكاتە سەر چەكدارانی داعش لە سووریا

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

ئەمڕۆ سێشەممە هێزی ئاسمانیی عێراق لە ڕێگەی فڕۆكەی F16وە چەند هێرشێكی بۆ سەر چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش لەنێو خاكی سووریادا ئەنجام داوە.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لە عێراق رایگەیاند ئەمڕۆ سێشەممە لە ئەنجامی چەند هێرشێكی ئاسمانیی عێراقەوە، 44 تیرۆریستی داعش لە دوو ناوچەی جیاوازدا لە سنووری سووریا كوژران.

فەرماندەییەكە رایگەیاندووە كە فڕۆكە F16كانی عێراق بەگوێرەی چەند زانیارییەكی ورد دوو پێگەی داعشیان لە سنووری ناوچەی سووسە لە ناو خاكی سووریا كردووەتە ئامانج.

بەپێی زانیارییەكانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لە عێراق، لە یەكێك لەو مۆڵگانەی فڕۆكە عێراقیەكان كردبوویانە ئامانج، 30 چەكداری تیرۆریستی داعش خۆیان حەشار دابوو، بەنیازی ئەنجامدانی كۆبوونەوە بوون، هەروەها لە مۆڵگەیەكی تردا 14 تیرۆریستی داعش كراونەتە ئامانج و هەموویان كوژراون.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك