كوردى

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق لەبارەی کێشەی زەوی نووسراو بۆ دادگاکانی کەرکووک دەکات

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو – هەولێر 

سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق نووسراوی بۆ دادگاکانی کەرکووک کردووە و جەخت لەسەر جێبەجێکردنی بڕیارەکانی لیژنەی مادەی 140 دەکاتەوە. بەرپرسێکی پارێزگاکەش دەڵێت “بە جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە، زەوییەکان لەڕووی یاساییەوە دەگەڕێنەوە بۆ خاوەنە رەسەنەکانیان کە کورد و تورکمانن”. 

بەپێی نووسراوێک کە تایبەت دەست (تۆڕی میدیایی رووداو) کەوتووە، دادوەر فائق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق رۆژی 9-12-2018 نووسراوی بۆ سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرکووک کردووە و تێیدا جەختی لەسەر جێبەجێکردنی بڕیارەکانی لیژنەی مادەی 140ی دەستووری عێراق دەکاتەوە.

محەممەد وەیس، بەڕێوەبەری شارۆچکەی لەیلان-ی سەر بە قەزای ناوەندی کەرکووک بە (تۆڕی میدیایی رووداو) رایگەیاند “ئەو نووسراوە زۆر گرنگە. دووپاتکردنەوەیە لەسەر هەڵوەشاندنەوەی  گرێبەستەکانی ئەو زەویانەی کە پێشتر لە سەردەمی رژێمی بەعس بۆ عەرەبی هاوردە کراون و، دەبێت دادگاکانی کەرکووک جێبەجێیان بکەن”.

محەممەد وەیس گوتیشی، بە جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە زەوییەکان لەڕووی یاساییەوە دەگەڕێنەوە بۆ خاوەنە رەسەنەکانیان کە کورد و تورکمانن و، عەرەبە هاوردەکانیش ناتوانن بەپاساوی بوونی گرێبەستی هەڵوەشاوە داوای گەڕانەوە بۆ سەر ئەو زەوییانە بکەن.

لەدوای رووداوەکانی 16 ئۆکتۆبەر، بەشێک لە عەرەبە هاوردەکان بە بڕیاری راکان جبووری، پارێزگاری کەرکووک بەوەکالەت گەڕاونەتەوە سنووری پارێزگای کەرکووک، بە پاساوی بوونی گرێبەستی سەردەمی رژێمی بەعس دەستیان بەسەر زەوی و زاری جووتیارانی کورددا گرتووە.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك