كوردى

ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ری عێراق كاركردن به‌ ماده‌ى 140ى ده‌ستوور یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

بڕیاره‌كه‌ گه‌یشته‌ دادگاكانى كه‌ركووك

ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى عێراق، ئاگادارى سه‌رۆكایه‌تی دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى كه‌ركووكی فیدڕاڵى ده‌كاته‌وه‌، كاركردن به‌ ماده‌ى 140ى ده‌ستوور، ده‌ست پێبكه‌نه‌وه‌ و سه‌رجه‌م دادگاكانى سنووره‌كه‌ش له‌فه‌رمانه‌كه‌ ئاگادار بكه‌نه‌وه‌.

به‌پێی به‌ڵگه‌یه‌ك كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست (باسنیوز) كه‌وتووه‌، ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى عێراق له‌باره‌ى ماده‌ى 140ى ده‌ستوورى عێراق، نووسراوێك ئاراسته‌ى دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى كه‌ركووكی فیدڕاڵى ده‌كات.

له‌ به‌ڵگه‌كه‌دا جه‌خت له‌ نووسراوێكیان ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ له‌ 9/ 8/ 2018 ده‌رچووه‌ و داواش كراوه‌، سه‌رجه‌م دادگاكانی سنوورى پارێزگاى كه‌ركووك له‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى كاركردن به‌ ماده‌ى 140ى ده‌ستوور، ئاگادار بكه‌نه‌وه‌.

ماده‌ى 140ى ده‌ستوورى عێراق تایبه‌ته‌ به‌ ئاساییكردنه‌وه‌ و سه‌رژمێریكردن و ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم له‌و ناوچه‌ كوردستانییانه‌ى كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمی كوردستانن و له‌سه‌رده‌مى ڕژێمى به‌عسدا، ته‌عریب كراون.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك