كوردى

گۆڤاری تایم ژمارەیەک رۆژنامەڤانی وەک کەسایەتی ساڵ دیاریکرد

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو – هەولێر

ژمارەیەک رۆژنامەڤانی کە بە هەڵسەنگاندنی گۆڤاری تایم “لە گەڕان بەدوای راستییە گەورەکاندا” کوژراون یان دەستگیرکراون، وەک کەسایەتیی ساڵی 2018 دەستنیشانکران.

گۆڤاری تایمی ئەمریکی کە ساڵانە کەسایەتی ساڵ دەستنیشاندەکات و وێنەی دەخاتە سەر بەرگی یەکەمی گۆڤارەکە؛ ئەمساڵ گۆڤارەکە چوار بەرگی جیاواز بە وێنەی رۆژنامەڤانەکانەوە بڵاوکردووەتەوە و وەک “پاسەوانان” ناوی بردوون.
 
یەکێک لەوان جەمال خاشقچی، رۆژنامەڤانی سعودی و دانیشتووی ئەمریکایە، کە لە کۆنسوڵخانەی سعودیە لە ئیستەنبووڵی تورکیا کوژرا. 

جگە لە خاشقچی، وێنەی رۆژنامەڤانانی بڵاوکراوەی کاپیتاڵ گازت مێریلانی ئەمریکا کە هاوینی رابردوو هێرشێکی چەکداریان کرایەسەر و پێنج کەسیان کوژران و دوو کەسی دیکەشیان برینداربوون، وەک کەسایەتی ساڵ دەستنیشانکراون.

هەروەها وێنەی ماریا ریسا، سەرنووسەری وێبسایتی هەواڵی رەخنەگرانەی راپلەر لە فیلیپین و بە هەمانشێوە وێنەی هەر یەکە لە وا لون و کیاو سیۆ ئوو، کە دوو رۆژنامەڤانی رۆیتەرزن و لە میانمار بە حەوی ساڵ بەندکردن سزادراون لە سەر بەرگەکانی گۆڤارەکە چاپکراون و کراونەتە کەسایەتی ساڵ. 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك