كوردى

کەشناسی کوردستان ئاگادارییەکی بۆ هاووڵاتییان بڵاو کردەوە

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

کەشناسی هەرێمی کوردستان، لەبارەی بارانبارینەوە ئاگادارییەکی بۆ هاووڵاتییان بڵاو کردەوە.

ئەمشەو سێشەممە 11/12/2018، بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی بە (باسنیوز) گەیشتووە، تێیدا هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە، کە له‌ ڕاپۆرتى پێشبینى ئەمڕۆیان ئاماژه‌یان به‌ بارانبارین كردبوو له‌ پارێزگاى دهۆك، له‌ ماوه‌ى 12 كاتژمێرى ڕابردووشدا ئه‌م بڕه‌ بارانه‌ باریوە کە بەم شێوەی لەخوارەوە ئاماژەی پێکراوە:
زاخۆ 1.3 ملم
ئامێدى 0.4 ملم
بامه‌رنێ 0.8 ملم
كانى ماسى 1.8 ملم
مانگیش 0.6 ملم

کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕوونیشی کردووەتەوە، پێشبینى ده‌كرێ ئه‌م شه‌و تا به‌یانى بارانبارین به‌رده‌وامبێت له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانى دهۆك و هه‌ولێر، ئه‌گه‌ریش هه‌یه‌ بگاته‌ هه‌ندێك له‌ ناوچه‌كانى تریش له‌گه‌ڵ بارینى به‌فر له‌ ناوچه‌ سنورییه‌كانى پارێزگاى دهۆك.

پێشتر کەشناسی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەکردبوو کە لە چوارشەممەوە شەپۆڵێکی دیکەی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و تاکو ڕۆژی هەینی بەردەوام دەبێت.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك