كوردى

به‌ڕێوه‌به‌رێکی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ستى له‌كار كێشایه‌وه‌

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

“له‌داهاتوودا هۆكاره‌كانى ده‌خه‌مه‌ڕوو”

به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گه‌شتوگوزارى هه‌ڵه‌بجه‌، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى له‌ پۆسته‌كه‌ى ڕاگه‌یاند و ئاشكرای ده‌كات ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی چه‌ندین هۆكارى هه‌بووه‌ و له‌ داهاتوودا ده‌یانخاتە ڕوو.

 

سامان كه‌ریم غه‌فور، به‌ڕێوه‌به‌رى ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گه‌شتوگوزارى هه‌ڵه‌بجه‌، له‌ نامه‌ى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یدا كه‌ وێنه‌یه‌كى بۆ ( باسنیوز) نێردراوه‌، ڕایگه‌یاندووه‌ “ڕۆژى )٢٠-٥-٢٠١٣) وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گه‌شتوگوزارى هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ست به‌كاربووم و پاش تێپه‌ڕبوونى 5 ساڵ و چه‌ند مانگێك له‌و پۆسته‌ له‌ ڕۆژى 3/12/2018 داواكارى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌م پێشكه‌ش كرد و ئه‌مڕۆ 11/12/2018 پێشنیوه‌ڕۆ كۆتاییهات به‌كارى به‌ڕێوه‌به‌ریم و له‌مڕۆوه‌ وه‌كو كارمه‌ندێك به‌رده‌وام ده‌بم”.

 

ناوبراو ڕوونیكردووه‌ته‌وه‌ “هه‌رچه‌نده‌ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌م به‌خواستى خۆم بووه‌، به‌ڵام چه‌ندین هۆكارى هه‌بووه‌ كه‌ له‌ داهاتوودا و له‌كاتى گونجاودا ده‌یانخه‌مه‌ڕوو”.

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك