كوردى

وەزیری وزەی ئەمریکا: سەقامگیری باشتر لە هەرێمی کوردستان دەبینین

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو – هەولێر

وەزیری وزەی ئەمریکا سەردانی هەولێری کرد و رایگەیاند، لە هەرێمی کوردستان دەرفەتێکی گەورە هەیە بۆ سەقامگیری و خۆشگوزەرانی، ئەمریکاش بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ هەرێمی کوردستان کاردەکات.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانی هاوبەشدا لەگەڵ رێک پێری، وەزیری وزەی ئەمریکا، سەرۆک بارزانی بە میدیاکانی رایگەیاند، دەرفەتێکی تازە لەنێوان هەولێر و بەغدا هەیە و جێگەی ئومێدە. 

رێک پیری لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن سەرۆک بارزانی پێشوازی لێکرا و کۆبوونەوە. لە ئەنجومەنی وەزیرانیش لەگەڵ سەرۆکوەزیران نێچیرڤان بارزانی کۆبووەوە. 

وەزیری وزەی ئەمریکا رایگەیاند، کاردەکەن بۆ بونیادنانی ئابوورییەکی باش، سەرچاوەی وزەیەکی زۆر لە هەرێمی کوردستان هەیە، دەرفەتێکی باشیش لەئارادایە تاوەکو خۆشگوزەرانی بۆ خەڵکی کوردستان زامنبکرێت.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك