كوردى

گۆڕانکاری لەکاتی پێدانی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان دەکرێت

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

بەرنامەی کاتی پێدانی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکانی ناو شاری سلێمانی گۆڕانکاری تێدا دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 11/12/2018، بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە ڕاگەیانراوێکدا کە وێنەیکی بە (باسنیوز) گەیشتووە، تێیدا ئاشکرای کرد، کە به‌رنامه‌ى کاتی پێدانی کارەبای مۆلیدە ئه‌هلییه‌كانى ناو شارى سلێمانى گۆڕانكارى تێدا ده‌كرێت و بەپێی به‌رنامه‌ نوێیه‌كه‌، به‌یانیان له‌ كاتژمێر 7ی به‌یانى بۆ 8ى به‌یانى كارده‌كه‌ن و نیو كاتژمێر كه‌مده‌بێته‌وه‌ و دوای نیوه‌ڕۆیانیش مۆلیده‌كان له‌ كاتژمێر 2ى پاش نیوه‌ڕۆ بۆ 1ى شه‌و كار ده‌كات.

ڕوونیش کراوەتەوە، ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ له‌ ئه‌مڕۆ 11ى كانوونى یه‌كه‌مى 2018 ده‌چێته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌، داوا له‌ خاوه‌ن مۆلیدەکانیش دەکرێت كه‌ پابه‌ندى به‌رنامه‌كه‌ بن وه‌ك خۆى.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك