كوردى

بڕیارێكی تایبه‌ت به‌ هاتوچۆى ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆی راپه‌ڕین ڕایگه‌یاند، بۆ یه‌كه‌مجاره‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتىى هاتوچۆى هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتى وه‌گرتنى ڕسوماتى ئۆتۆمبیل و چه‌ند ده‌سه‌ڵاتێكى دیكه‌یان پێدراوه‌ كه‌ خزمه‌تێكى باش به‌ شوفێران و هاوڵاتییانى سنووره‌كه‌ ده‌كات.

خۆشناو حه‌سه‌ن، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆی راپه‌ڕین به‌ (باسنیوز) ى ڕاگه‌یاند: “پێشتر ده‌بوو شوفێرانى سنوورى ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین بۆ تۆماركردنى ئۆتۆمبیل و چه‌ند كارێكى دیكه‌ سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى هاتوچۆى پارێزگاكانیان بكردایه‌، كه‌ ئه‌وه‌ش خه‌رجى و ئه‌ركێكى ز‌ورى خستبووه‌ سه‌رشانیان”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه‌: “دواى داواكارى و هه‌وڵدانێكى زۆر بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشه‌یه‌، خۆشبه‌ختانه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى هاتوچۆ له‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ده‌سه‌ڵاتى ڕاییكردنى مامه‌ڵه‌كانی وه‌رگرتنی ڕسوماتی گواستنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی ئۆتۆمبێل و تۆماری نوێكردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ئۆتۆمبێل و نوێكردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ و به‌ناوكردنی ئۆتۆمبێلى، بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ دابه‌زاند”.

گوته‌بێژه‌كه‌ى هاتوچۆى ڕاپه‌ڕین، ڕاشیگه‌یاند، دواى ئه‌نجامدانى هه‌ندێ كارى پێویست بۆ بڕیاره‌كه‌، ده‌ست ده‌كه‌ن به‌ وه‌رگرتنى مامه‌ڵه‌ى هاووڵاتیان و شۆفێران.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك