كوردى

وەزیری وزەی ئەمەریکا : بەردەوام دەبین لە پشتگیریکردنی دانوستاندنی نێوان هەولێر و بەغدا

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

نێچیرڤان بارزانی و رێک پێری لە شاری هەولێر کۆبوونەوە

ماڵپەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 11/12/2018 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ ریك پێری وه‌زیری وزه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

 

له‌ دیدارێكدا پێری و شاندی یاوه‌ری خۆشحاڵیی خۆیان به‌ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و دووپاتیان كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پشتگیریكردنی جێگیربوونی سه‌قامگیری له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان و دانوستانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولا، هه‌روه‌ها قوربانیدانی هه‌رێمی كوردستانیان له‌ شه‌ڕی دژی داعشدا به‌رز نرخاند.

 

لای خۆیه‌وه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی كرد و ئاشكرای كرد كه‌ هه‌رێمی كوردستان وه‌ك پاڵپشتییه‌كی به‌هێز بۆ خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌یرى ئه‌و سه‌ردانه‌یان ده‌كات وه‌ك چۆن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان له‌ شه‌ڕی داعشدا پاڵپشت و هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بوون و گرنگیى به‌رده‌وامیی ئه‌و هاوپه‌یمانی و دۆستایه‌تییه‌یشی دووپات كرده‌وه.

 

هەروەها سوپاسی ئه‌مه‌ریكای كرد بۆ لێكنزیككردنه‌وه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا و گه‌یشتن به‌ هه‌ندێك لێكگه‌یشتن و ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌ربڕی و هیوای خواست ئه‌مه‌ریكا ڕۆڵی خۆی له‌مباره‌یه‌وه‌ بگێڕێت به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووك كه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ئاسانكاریه‌كی نیشان داوه‌ به ‌شێوه‌یه‌ك ڕێژه‌ی ئێستای هه‌نارده‌كردن‌ بۆ به‌رژوه‌ندی و داهاتی گشتیی عێراق به‌كار بهێنرێت.

 

تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه‌ و په‌ره‌پێدانی زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك