كوردى

پەرلەمانتارێكی عێراق: دەزگای سۆمۆ گەورەترین گەندەڵی تێدایە

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

“راگەیاندنەكان چاوپۆشی لە گەندەڵیەكانی فرۆشتنی نەوتی عێراق دەكەن”

ئەمڕۆ سێشەممە عودەی عەواد پەرلەمانتاری عێراق سەر بەبزوتنەوەی سادیقون و حەشدی شەعبی لە دیمانەیەكی تەلەڤزیۆنیدا دەزگای (سۆمۆ)ی تایبەت بەفرۆشتنی نەوتی عێراقی بەچەندین گەندەڵیی گەورە تۆمەتبار كرد و راشیگەیاند دەزگاكانی راگەیاندن ڕێكەوتوون چاوپۆشی لێ بكەن.

عودەی عەواد كە لەسەر شاری بەسرە پەرلەمانتارە، لە دیمانەیەكی كەناڵی “ئەلعەهد”ی نزیك لە مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق بەتوندی هێرشی كردە سەر دەزگای سۆمۆی تایبەت بەفرۆشتنی نەوتی عێراق و رایگەیاند چەندین ساڵە گەندەڵی خەیاڵی و گەورە لەم دەزگایەدا هەیە، كەچی هیچ كەسێك باسیشی ناكات.

عەواد ئەوەشی راگەیاند كە ئەم دەزگایە بەبێ هیچ هۆكارێكی دیاریكراو، بەبیانووی زۆر هیچوپووچ دەوڵەتی عێراقی ناچار كردووە ساڵانە ملیۆنان دۆلار قەرەبوو بداتەوە كۆمپانیاكانی نەوتی جیهان لەبری دواكەوتنی ناردنی نەوت.

دەشڵێ راگەیاندنەكانی عێراق ڕێكەوتنی ژێربەژێریان هەیە لەسەر باس نەكردن و داپۆشینی گەندەڵییەكانی دەزگای سۆمۆ، لەبەر ئەوەشە تا ئێستە هیچ كەسێكی بەرپرسیار لەم دەزگا زەبەلاحە ئابوورییەی عێراقدا لێپرسینەوەی لەگەڵدا نەكراوە و سەرانی گەندەڵیی سۆمۆ بەردەوامن لە كارەكانیان.

سۆمۆ تاكە دەزگای فرۆشتنی نەوتی عێراقە و ناوەكەی كورتكراوەی “State Oil Marketing Organization”ە، واتە دامەزراوەی دەوڵەت بۆ بەبازاڕكردنی نەوت.

جێی باسە هەر ئەمڕۆ لە بابەتێكی تری پەیوەست بەگەندەڵییەكان لە كەرتی نەوتی عێراقدا، عالیە نسێف پەرلەمانتاری عێراق پرسیارێكی ئاراستەی وەزیری نەوتی عێراق كردووە لەبارەی ئەو گرێبەستە نەوتیانەی بەر لە چەند كاتژمێرێك لە دواهەمین بڕیاری ئۆپك بۆ كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، ئەنجامی داون.

پەرلەمانتارەكەی عێراق داوای روونكردنەوەی لە وەزیری نەوت كردووە لەبارەی هەموو ئەو گرێبەستانەی چەند كاتژمێرێك بەر لە بڕیاری ڕێكخراوی ئۆپك ئیمزا كراون، كە بڕیارەكە تایبەت بووە بەكەمكردنەوەی بەرهەمی نەوت و بەم هۆیەشەوە نرخی نەوت راستەوخۆ دوای چەند كاتژمێرێك لە بەستنی گرێبەستەكانی فرۆشتنی نەوتی عێراق، بەشێوەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە، بەمەش پارەیەكی زۆر لە دەست عێراق چووە لە فرۆشی نەوت و لە بەرانبەریشدا كڕیارەكان قازانجی خەیاڵیان كردووە.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك