كوردى

پارتی و گۆڕان کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەبارەی پێکهێنانی حکوومەت ئەنجام دەدەن

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدەن.

 

بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز)، کۆبوونەوەکەی نێوان پارتی و گۆڕان ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ی ١٢ی ٢٠١٨ بەڕێوە دەچێت و لە ئاستێکی باڵادا هەردوولا بەشداری لە کۆبوونەوەکە دەکەن.

 

هەر لەمبارەیەشەوە کەناڵی (کوردستان ٢٤) بڵاوی کردەوە کە لە کۆبوونەوەکەی نێوان پارتی و گۆڕاندا پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق تاوتوێ دەکرێت.

 

پێشتر چەندان بەرپرسی باڵای گۆڕان بە (باسنیوز)یان ڕاگەیاندووە کە بەشێکی بەرچاو لە جەماوەر و بەرپرسانی گۆڕان دەخوازن بزووتنەوەکەیان بەشداری لە کابینەی نوێی حکوومەتدا بکات، بەڵام بۆ بڕیاری کۆتایی، ئەوان چاوەڕێی کۆبوونەوەیان لەگەڵ پارتی و دواتر کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان دەکەن.

 

ئەمە لە کاتێکدایە کە دوێنێ سێشەممە، کۆبوونەوەی نێوان هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر بەڕێوە چوو، دواتر سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی فەرمیی یەکێتی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، کۆبوونەوەکەیان ئەرێنی بووە و بەو مەبەستە بووە کە ئەو ساردییەی لەم ماوەیەدا لە پەیوەندیی نێوان یەکێتی و پارتیدا هەبووە، نەهێڵدرێت.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك