كوردى

فازیل بەشارەتی: یەکێتی ھەوڵی ئەوە دەدات گۆڕان پۆستی سیادی وەرنەگرێت

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند:” شکستی یەکێتی لە کابینەیەکەی عادل عەبدولمەھدی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە یەکێتی نایەوێ بە پێی قەبارەی خۆی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێ و بەردی گەورە ھەڵدەدات. گوتیشی:” یەکێتی ھەوڵی ئەوە دەدات کە گۆڕان پۆستی سیادی نەدرێت بە گۆڕان بەڵام پارتی ئەوە قبوڵ ناکات.

 

فازیل بەشارەتی، ئەندامی خولی سێیەمی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “شکستەکانی یەکێتی لە کابینەکەی عادل عەبدولماھدی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە یەکێتی نایەوێ بەپێی قەبارەی خۆی مامەڵە لەگەڵ حکومەتی بەغدا و ھەرێم بکات، بەڵکو داوای پۆستی زیاتر دەکەن، ھەرچەندە ھەموومان دەزانین یەکێتی لە عێراق و ھەرێمی کوردستان، سەنگ و قورسایی چەندە بەڵام یەکێتی بەردی گەورە ھەڵدەگرێ و ھەڵگرتنی بەردی گەورەش نیشانەی نەھاوشتنیەتی. گوتیشی:” داواکردنی پۆستی پارێزگاری کەرکوک لەلایەن یەکێتی داوایەکی زۆر بێمانایە ئەگەر پۆستی پارێزگاری کەرکوک بدرێ بە یەکێتی باشە یەکێتی چی لەو پۆستە دەکات؟ لەکاتێکدا کەرکوک داگیرکراوە و ئێستا حەشدی شەعبی دەسەڵاتی ھەیە و بڕیار بەدەستی شارەکەیە و ھێچ کەسێک ناتوانێ جوڵەیەک بکات، ئەگەر حەشدی شەعبی ڕازی نەبێت، بۆیە ئەگەر ئێستا ھەموو گەڕەکێکی کەرکوک پارێزگارێکی کوردی تێدبێت، ھیچ دەسەڵاتێکی نابێت. ئاماژەی بەوەشدا:” مەرج نییە یەکێتی داوای ھەر پۆستێک بکات پارتی ڕازی بێت، بیگومان لە ڕابردودا پارتی لەبەر سەرکەوتنی پڕۆسەی سیاسی کوردستان زۆر موڕاعاتی یەکێتی کردووە، بەڵام یەکێتی لەکاتی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراقدا نەیھێشت پارتی بەو ڕێچکەیە ئیدامە بەو پۆستە بدات، بۆیە دەبێ یەکێتی بزانێ ئێستا سەنگ و قورسایی چۆنە و داوایی چ پۆستێک بکات.

 

 

 

فازیل بەشارەتی، باسی لەوەشکرد:” بزووتنەوەی گۆڕان ١٢ کوسی پەڕلەمانی کوردستانی ھەیە بێگومان ئەگەر گۆڕان بەشداری ئەم حکومەتە بکات، دەبێ بەپێی ئیستیحقاقی خۆی پۆستی سیادی وەربگرێت، بەڵام یەکێتی پێیناخۆشە گۆڕان بەشداری ئەم کابینەیە بکات، یەکێک لە داکۆکیەکانی یەکێتی ئەوەیە ئەگەر گۆڕان بەشداری ئەم کابینەیە بکات، پۆستی سیادی وەرنەگرێت، بەڵام پارتی ئەوە قبوڵ ناکات و ئەگەر گۆڕان بەشداری ئەم کابینەیە بکات، پۆستی سیادی پێ دەدرێت.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك