كوردى

تیمێكی فڕۆكەوانی لە گەرمیان جێگیر دەكرێت

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

بەمەبەستی ڕووبەڕووبوونەوە و گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست و بەهاناوەچوونی هاووڵاتییان لەكاتی باران و لافاودا، تیمێكی فڕۆكەوانی لە گەرمیان جێگیر دەكرێن.

 

هەڤاڵ ئیبراهیم، بەرپرسی ڕاگەیاندنی ئیدارەی گەرمیان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند “لەسەر ڕاسپاردەی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان داوای كردووە تیمێكی فڕۆكەوانی لە ئیدارەی گەرمیان جێگیر بكرێت تاكوو مەترسییەكانی لافاو و نالەباریی كەشوهەوا دەڕەوێتەوە”.

 

گوتیشی “بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، لە ڕۆژی 17/12/2018 وە تیمێكی فڕۆكەوانی دێتە گەرمیان و لەنێو گۆڕەپانی ئیدارەی گەرمیاندا جێگیر دەكرێ بۆ ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوە و گرتنەبەری ڕێوشوێنەكانی بەهاناوەچوونی هاووڵاتییان لەكاتی باران و لافاودا لە سنوورەكە”.

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك