كوردى

ئەو هونەرمەندەی یەکێتی لەسەر کۆمەڵ گرتبووی بەهۆی سکاڵای کۆمەڵەوە دەستگیر کراوە

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

بەهۆی ڕەخنەیەکەوە، کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان سکاڵا لە دژی هونەرمەندێک تۆمار دەکات و دواتر دەستگیر دەکرێت کە بە گوتەی هاوسەرەکەی، مارشی کۆمەڵی ئیسلامی داناوە، بەڵام مافەکانی پێ نەدراوە. لە کاتێکدا پێشتر ئەو هونەرمەندە لەلایەن یەکێتییەوە بەهۆی هاتوچۆکردنی بارەگای کۆمەڵ دەستگیر کراوە.

 

ڕۆژی سێشەممە ١١ی ١٢ی ٢٠١٨، بەرزان ئەیوب، هونەرمەند، لەسەر سکاڵای کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان دەستگیر کرا. لەمبارەیەوە غەمگین کۆساری، ھاوسەری ھونەرمەند بەرزان ئەیوب، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، هاوسەرەکەی بابەتی ڕەخنەئامێزی زۆرە و لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویان دەکاتەوە، بەڵام ”دوایین پۆستی لەسەر کەناڵی پەیام بووە، بەڵام بەڕێوبەری کەناڵی پەیام بە تۆمەتی ناوزڕاندن، سکاڵای تۆمار کردووە“.

 

خاتوو غەمگین نەیشاردەوە کە دەبووایە بەرزان ئەیوبی هاوسەری سکاڵای یاسایی لە دژی کەناڵی (پەیام)ی کۆمەڵی ئیسلامی تۆمار بکردایە، چونکە ”ئەو کەناڵە مافی ماددی و مەعنەویی ھاوسەرەکەمیان لایە، بەجۆرێک ئەوکاتەی ھاوسەرەکەم کارمەندی کەناڵی پەیام بووە، بەوپەڕی دڵسۆزییەوە کارەکانی خۆی کردووە، بەڵام مانگانە بەبێ ھیچ پاساوێک، بڕێک لە مووچەکەی بڕدراوە“.

 

ڕوونیشی کردەوە کە ”کاتی خۆی“ ھاوسەرەکەی کاری دۆبلاژی بۆ کەناڵی (پەیام)ی کۆمەڵی ئیسلامی کردووە، ”جارێکی دیکە ئەوان لە گرێبەستەکەدا ناپاکیان کردووە، بێگومان دوای ئەوەی کەناڵی پەیام سکاڵای لەسەر بەرزان ئەیوب تۆمار کرد، دوێنێ ھاوسەرەکەی لە دادگای سلێمانی سکاڵای یاسایی لەسەر کەناڵەکە تۆمار کردووە.

 

غەمگین کۆساری بۆ (باسنیوز) گوتی:”عەیبەیەکی گەورەیە بۆ کەناڵێکی ئیسلامی کە ئەرشیفەکەیان ھەڵبدەیتەوە، لە بناغەی درووستکردنی کەناڵەکەوە بەرزان ئەیوب بناغە ھونەرییەکەی دانابێت، بەڵام لەسەر پۆستێک دەستگیری بکەن، لەکاتێکدا ئاشکراکردنی گەندەڵی تاوان نییە و ھەموو کەسێک مافی خۆیەتی بەگژ مافەڕەواکانی خۆیدا بچێتەوە“.

 

بەرزان ئەیوب دوو ڕۆژ لەمەوبەر، لە نووسینێکیدا لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، ئەوەی ئاشکرا کردووە کە وەک تۆمەتبارێک سکاڵای لە دژ تۆمار کراوە. ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە چەند جارێک دەستگیر کراوە، یەکێک لەو جارانە لە ساڵی ٢٠٠١ بووە لە بازگەی سەید سادق (بازگەی یەکێتییە لە نێوان سلێمانی – ناوچەی هەورامان)، لەگەڵ هاوڕێیەکی دەستگیر کراوە، بەهۆی ئەوەی سەردانی مەکتەبی ڕاگەیاندنی کۆمەڵی ئیسلامی لە خورماڵ کردووە و سەرقاڵی درووستکردنی مارشی کۆمەڵ بووە.

 

پێشتریش لەسەر نووسینێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) لەبارەی نەخۆشخانەی (بەخشین)ی کۆمەڵی ئیسلامی، ئەو حزبە سکاڵای یاسایی لە دژی بەرهەم ساڵح، ڕۆژنامەنووس تۆمار کردبوو و بەهۆیەوە بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ زیندانی کرا.

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك