كوردى

نەوید زەردی کلیپێکی نوێ دەکاتەوە

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

نەوید زەردی، گۆرانیبێژی کورد، ئاشکرای کرد دوای تێپەڕبوونی ھەشت مانگ لە بڵاونەکردنەوەی گۆرانی و کلیپی نوێ، کلیپێکی نوێی خۆی بڵاو دەکاتەوە.

ئەو گۆرانیبێژە لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام)، کورتە ڤیدیۆیەکی کلیپە نوێیەکەی بڵاو کردووەتەوە، لەسەر ڤیدیۆکەدا ئاماژەی بەوە کردووە، سبەی پێنجشەممە 13/12/2018، نوێترین کلیپی گۆرانیی خۆی، کە بە ناوی (کەس)ە، بڵاو دەکاتەوە.

نەوید زەردی خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە، چەند ساڵێکە دەستی بە کاری ھونەری کردووە، گۆرانی و کلیپەکانی لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بینەرێکی زۆریان ھەیە، ھەروەھا زنجیرەیەک کۆنسێرتی لە ھەرێمی کوردستان و ئەورووپا ئەنجام داوە.

بۆ بینینی ئەو کورتە ڤیدیۆیەی نەوید زەردی بڵاوی کردووەتەوە، کلیک لێرە بکە.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك