كوردى

لابردنی عەرەبانە و دەستگێڕەکانی سلێمانی ناڕەزایی لێ دەکەوێتەوە

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

بڕیاری دەرکردنی خاوەن عەرەبانە و دەستگێڕەکانی ناو شاری سلێمانی، ناڕەزایی لێ دەکەوێتەوە و ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگاش دەڵێت ڕێگەچارەیەکمان داوەتە پارێزگای سلێمانی.

 

کاسترۆ مەعرووف، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “بوونی عەرەبانە و دەستگێڕەکان لەسەر شەڤامی زۆربەی شار و شارۆچکەکان بەدی دەکرێت کە کۆمەڵێک ھاوولاتیی ھەژار بژێویان لەسەرە”.

 

گوتیشی: “ئەوەی بەدیمان کردووە، زۆرێک لە دووکاندارەکان شەقامەکانیشیان بەکرێ بەو خاوەن عەرەبانە و دەستگێڕانە دەدەن”.

 

کاسترۆ مەعروف ئاماژەی بەوەش دا: “ماوەیەکە بە بڕیارێکی شارەوانی و پارێزکای سلێمانی زۆرێک لەو دەستگێڕ و خاوەن عەرەبانانە دەرکراون، بۆیە لەگەڵ ئەوەی کە پێمان وایە هیچکەس دژی ڕێکخستن و جوانکردنی شار نییە، بەڵام ناشکرێت کاتێک  بڕیارێک دەردەکرێت بیر لە بژێوی کاسبکاران و ھەژاران نەکرێتەوە”.

 

ئاشکراشی کرد، داواکارییەکمان داوەتە پارێزگاری سلێمانی و داوامان کردووە کە شوێنێکی شایستە بۆ ئەو کاسبکارانە دابین بکریت، هاوکات داواشمان کردووە کە تەواوی ئەو کەلوپەل و پێداویستییانەیان پێ بدرێتەوە کە لێیان سەندراوە.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك