كوردى

ھەڵویستی یەکێتی لە میدیا تەواو لە هەڵوێستی حزبەکە لە کۆبوونەوەکان جیاوازە

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە کاتێکدا لە کۆبوونەوەکانی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان، مەرجەکان جێبەجێ دەکات و هەوڵی ڕازی کردنی پارتی دەدات، لە میدیای سێبەری حزبەکەوە هەڵوێستی جیاواز بۆ خەڵکی باس دەکات و باس لە دانانی مەرج دەکات.

 

بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز)، ئەو هەڵوێستانەی یەکێتی کە لە میدیاکانی حزبەکەوە بانگەشەی بۆ دەکرێت، بە تەواوی لە هەڵوێستی حزبەکە لە کۆبوونەوەکانی لەگەڵ پارتیدا جیاوازە.

 

لەم چوارچێوەیەدا ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕۆژنامەیەکی سەر بە لاهوور جەنگی، یەکێک لە سەرانی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر، بانگەشەی ئەوەی بڵاو کردووەتەوە کە گوایە یەکێتی لە کۆبوونەوەکەی دوێنێیدا لەگەڵ پارتی، چوار مەرجی بۆ بەشداریکردن لە حکوومەت داناوە. لە کاتێکدایە کە هەر دوێنێ سەعدی پیرە، گوتەبێژی فەرمیی یەکێتی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاندبوو، لە کۆبوونەوەکەدا هیچ باسیان لە پێکهێنانی حکوومەت نەکردووە، بەڵکوو گفتوگۆکەیان بۆ نەهێشتنی ئەو ساردیەیە کە لە پەیوەندیی نێوان پارتی و یەکێتیدا هەیە.

 

ئەم هەڵوێستەی یەکێتی لە میدیا سێبەرەکانیەوە بانگەشەی بۆ دەکات لەبارەی کۆبوونەوەکەی دوێنێ، بە تەواوی لەگەڵ هەڵوێستی حزبەکە لە کۆبوونەوەکان جیاوازە و تەنانەت پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەکانیش، یەکێتی مەرجەکانی پارتی جێبەجێ دەکات. لەمبارەیەشەوە دوێنێ (باسنیوز) ئەوەی بڵاو کردەوە کە هۆکاری هاتنی شاندی یەکێتی بۆ هەولێر لە ڕۆژی سێشەممە ١١ی ١٢ی ٢٠١٨ لە کاتێکدا کە بڕیاربوو ئەمڕۆ چوارشەممە شاندێکی پارتی سەردانی سلێمانی بکات، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە پارتی ڤیتۆی لەسەر بەشداریکردنی چەند کەسێک لە شاندی یەکێتی هەیە کە ئەو کەسانە هیچ پۆستێکی فەرمییان لە مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی یەکێتی نییە. لە بەرامبەریشدا بەرپرسانی باڵای یەکێتی ڕایانگەیاندووە کە ئەگەر لە سلێمانی کۆبوونەوەکە بکرێت، ئەو کەسانە بەبێ پرس کردن دەچنە نێو کۆبوونەوەکەوە، بۆیە کۆبوونەوەکەیان هێناوەتە نووسینگەی تایبەتیی نێچیرڤان بارزانی لە هەولێر.

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك