كوردى

لە سنووری پیرانشار کۆڵبەرێک بەهۆی سەرما و زوقمەوە گیانی لەدەست دا

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی پیرانشار لە کاتی کۆڵبەریدا بەهۆی زوقم و سەرماوە گیانی لەدەست دا.

 

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی (هەنگاو) شەوی ڕابردوو 2018.12.11 کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی پیرانشار لە کاتی کۆڵبەری لە بەرزاییەکانی “ئالانە” بەهۆی زوقم و سەرماوە گیانی لەدەست داوە.

 

ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە لاوە “زانیار عەزیززادە” کوڕی سلێمان و خەڵکی پیرانشار ڕاگەیەندراوە.

 

تەرمی ئەو کۆڵبەرە ڕەوانەی نەخۆشخانەی پیرانشار کراوە و تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.

 

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ماڵپەڕی (هەنگاو) لە سەرەتای ئەمساڵی زایینییەوە شەش کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی پیرانشار و ورمێ بە هۆی زوقم و سەرماوە گیانیان لەدەست داوە.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك