كوردى

شارەزایەکی ئابووری: سەقامگیریی کوردستان بەلای ئەمریکاوە گرنگە

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

شارەزایانی بواری ئابووری سەردانی وەزیری وزەی ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک بارزانی بە سەركەوتنێكی گەورەی دادەنێن.

 

عەلی بەلۆ، شارەزا لە بواری نەوت لەمبارەوە بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “سەركەوتنێكی گەورەیە وەزیری وزەی ئەمریكا لەگەل سەرۆك بارزانی كۆ بووەتەوە و لە كۆبوونەوەكەدا زیاتر جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی ئەو گەمارۆیانەی کە ئەمریکا خستوویەتە سەر ئێران، هاوکاریی ئەمریکا بکات”.

 

گوتیشی: “مەبەستێكی دیكەی وەزیری وزەی ئەمریكا لەم سەردانە بۆ هەرێمی كوردستان، گەیشتن بە ڕێكکەوتن و لێكنزیبوونەوەیە لە نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا، چونكە هۆی وزە بەشێكی كێشەكانی نێوانیانە”.

 

لەمبارەوە شیلان بیبانی، شارەزا لە بواری ئابووری بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “مەبەست لە سەردانەكەی وەزیری وزەی ئەمریكا بووژانەوەی کەرتی ئابوورییە، وەك چۆن ئاماژەی پێ دا كە هەرێمی كوردستان وەك ویلایەتی تەكساسی ئەمریكایە كە ئەمە ئاماژەیەکە کە هەرێمی كوردستان لەڕووی وزەوە دەوڵەمەندە، ئەمریكا دەرك بەوە دەكات عێراق كاریگەریی لەسەر بازاری نەوت هەیە و بەشێكی زۆری نەوتی عێراق لە كوردستانە، بۆیە هەوڵ دەدات گرنگی بە هەرێمی كوردستان بدات”.

 

ئەو شارەزایەی بواری ئابووری ڕاشی گەیاند: “ئەمریكا دەوڵەتێكی وەبەرهێنەری نەوتە و هەوڵ دەدات نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان بەرز بكاتەوە، لای ئەمریكا ڕوونە كوردستان ئارام و سەقامگیرە بۆیە هەوڵ دەدات لەڕووی وزەوە زیاتر پەرەی پێ بدرێت، سەردانی وەزیری وزە ڕێخۆشكەرە بۆ ئەوەی وەبەرهێن و كۆمپانیاكان لە هەرێمی كوردستان وەبەرهێنان بكەن، ئەمەش دەبێتە هۆی بووژاندنەوەو گەشەكردنی ئابووریی كوردستان”.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك