كوردى

توركیا..به‌هۆى ئه‌وه‌ى بووكه‌كه‌ منداڵ بووه‌ وێنه‌گره‌كه‌ په‌لامارى زاواى دا

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

میدیاكانى توركیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ بڵاویان كرده‌وه‌، له‌ ئاهه‌نگێكى بوك گواستنه‌وه‌دا ڕووداوێكى سه‌یر ڕووی داوه‌، كه‌ تێیدا وێنه‌گرێك له‌كاتى وێنه‌گرتندا، په‌لامارى زاوا ده‌دات.

میدیاكانى توركیا ڕایان گه‌یاندووه‌، كه‌ وێنه‌گره‌كه‌ له‌كاتى وێنه‌گرتنى بووك و زاوادا بۆى ده‌رده‌كه‌وێت بووكه‌كه‌ كچێكى منداڵه‌ و له‌ ته‌مه‌نى به‌شووداندا نییه‌، بۆیه‌ له‌ زاوا تووڕه‌ ده‌بێت ولێی ده‌دات.

ڕووداوه‌كه‌ له‌ پارێزگاى مالاتیا ڕووی داوه‌، كه‌ له‌وێدا ئه‌نوه‌ر به‌یره‌ق، وێنه‌گرى ئاهه‌نگه‌كه‌ كاتێك ده‌بینێت بووكه‌كه‌ شێوه‌ى زۆر منداڵه‌ و له‌خوار ته‌مه‌نى یاسایی به‌شوودانه‌، پرسیارى ته‌مه‌نى ده‌كات، له‌وه‌ڵامدا بۆى ده‌رده‌كه‌وێت ته‌مه‌نى ته‌نها 15 ساڵه‌، بۆیه‌ په‌لامارى زاوا ده‌دات و له‌ئه‌نجامدا لووتى ده‌شكێنێت.

 

وێنه‌گه‌ركه‌ ڕای گه‌یاندووه‌، كه‌ بووكه‌كه‌ زۆر منداڵ بووه‌ و به‌شوودانیشى به‌و ته‌مه‌نه‌ ده‌چێته‌ چوارچێوه‌ى توندوتیژى به‌رامبه‌ر منداڵان، بۆیه‌ نه‌یویستووه‌ وێنه‌ى ئه‌و ئاهه‌نگه‌ بگرێت، گوتیشی: “په‌شیمان نیم له‌وه‌ى كردم و هیچ هێزێكیش نییه‌ ناچارم بكات وێنه‌ى ئاهه‌نگێكى له‌و شێوه‌یه‌ بگرم”.

 

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه‌ كاتێك بووكه‌كه‌ى بینیوه‌ ده‌له‌رزێت، زۆر نیگه‌ران بووه‌ و له‌ زاوا تووڕه‌ بووه‌، سه‌ره‌تاش زاواكه‌ په‌لامارى ئه‌وى داوه‌.

 

به‌پێی یاسای توركیا، ته‌مه‌نى هاوسه‌رگیری له‌ 18 ساڵان بۆ سه‌ره‌وه‌یه‌ و له‌هه‌ندێ بارودۆخى جیاوازدا ڕێگه‌ به‌ 17 ساڵیش ده‌درێت هاوسه‌رگیری بكات.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك